حه‌شدی شه‌عبی رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی شكاند و به‌ره‌و خانه‌قین پێشڕه‌وی ده‌كات

بەپێچەوانەی ئەو ڕێككەوتنەی لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگەو میلیشیای حەشددا هەبوو، میلیشیای حەشدی شەعبی و هێزە عێراقیەكان چونەتە ناو ناحیەی جەلەولا بەرەو قەزای خانەقینیش دەڕۆن, له‌ پێشره‌وی به‌رده‌وامن.

 

بەگوێرەی هەواڵی بەشێك لە میدیا عێراقیەكان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە 17/10/2017  میلیشیای حەشدی شەعبی و هێزە عێراقیەكان چونەتە ناو ناحیەی جەلەولا و لە ئێستاشدا بەرەو خانەقین پێشرەویان كردووە گەیشتونەتە دوا بازگەی‌ پێشمەرگە لەنزیك شارەكە، ره‌نگه‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی سه‌خت رووبدات.

جێگای ئاماژەبۆكردنە شەوی ڕابردوو ڕێككەوتنێك لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە به‌ سه‌ركردایه‌تی به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی له‌ سنوره‌كه‌ و میلیشیای حەشدی شەعبیدا كراوە ڕێككەوتن جەلەولا بە هاوبەشی‌ نێوان هەردوولا بەرێوەببرێت و حەشد پێشرەوی‌ نەكات بۆ خانەقین، به‌ڵام له‌ ئێستادا حه‌شدی شه‌عبی رێككه‌وتنه‌كه‌ی شكاند و له‌ پێشڕه‌ویدایه‌.

Back to top button