سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت..هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له گوێری پاشكشه‌ی نه‌كردووه
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به هیچ شێوه‌یه‌ك هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له سه‌نته‌ری گوێر پاشه‌كشه‌ی نه‌كردووه و هه‌ر له گوێر ماون.
به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به (خواكوڕك)، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له نێو سه‌نته‌ری گوێر ماون و له سه‌رجه‌م سه‌نگه‌ره‌كانی خۆیان ماون و هیچ گۆڕانكارییه‌ك له بوونی ئه‌وان له سنوره‌كه رووینه‌داوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی بۆ (خواكوڕك) ئاشكرا كرد: كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ئێستادا له نێو سه‌نته‌ری (گوێر و گونده‌كانی دهووروبهرین) و به‌شێكی تریشیان له شوێنه‌كانی خۆیانن له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشوویان، هه‌ر رێككه‌وتنێكیش بكرێت ئه‌وان له شوێنی خۆیان ده‌بن، و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێشمه‌رگه له ناحیه‌یی گوێر پاشكشه‌ی نه‌كردووه، ته‌نها هه‌ندێك هێز له مه‌خموور پاشكشه‌یان كرد به پێی رێككه‌وتنێك كه كاتی خۆی له 17/10/2016، كرابوو، له ئێستا هێزی پێشمه‌رگه له نێو سه‌نته‌ری گوێر و مه‌خموورن و رهووشهكه به‌ته‌واووی ئارامه و هیچ كێشه‌یه‌ك نیه.