پاش تێكشكاندنی حشدی شهعبی له پردێ ئهمریكا راگهیاندراوێكی لهبهرژهوهندی كوردستان بڵاو كردهوه
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، نیگەرانین لەو تووندوتیژیانەی لە نزیک شارۆچکەی پردێ لە باکووری عێراق روودەدەن. داوادەکات هەموولایەک سەرجەم تووندوتیژییەکان بوەستێنن و حکومەتی ناوەند دۆخەکە بەکەمکردنەوەی هێزەکانی فیدراڵی لە ناوچە جێ ناکۆکەکان ئارامبکاتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی رووداوەکانی پردێ و هێرشەکەی حەشدی شەعبی بۆسەر پێشمەرگە راگەیێندراوێکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا هاتووە، ئەمریکا نیگەرانە لەبارەی ئەو راپۆرتانەی ئاماژە بە پێکدادانەکان لە نزیک شارۆچکەی ئاڵتون کوپری (پردێ) لە باکووری عێراق دەکەن.
لە راگەیێندراوەکەدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، لە نزیکەوە چاودێریی دۆخەکە دەکەن و داواش لە هەموو لایەنەکان دەکەن بە تەواوەتی تووندوتیژییەکان و، جووڵە ئیستفزازییەکان بوەستێنن و، هەروەها هاوئاهەنگ بن بۆ گەڕاندنەوەی هێمنی.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوەکەیدا هەروەها رایگەیاندووە، بۆ ئەوەی رێگە لە هەر جۆرە لێکتێگەیشتنێک، یانیش پێکدادانی زیاتر بگیرێت، داوا لە حکومەتی ناوەند دەکەین دۆخەکە بەکەمکردنەوەی هێزەکانی فیدراڵی لە ناوچە جێ ناکۆکەکان ئارامبکاتەوە.