چێڵسی ده‌ستبه‌رداری راهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌بێت
یانەی چێڵسی ئینگلیزی كۆتایی بەكارەكانی خۆی هێناوە و خۆی بۆ لابردنی ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەر ئامادە كردووە، پاش ئه‌نجامه خراپه‌كانی له‌سه‌رتایی وه‌رز له‌گه‌ڵ یانه‌ی بلوز.
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی له هه‌واڵێكدا رایگه‌یاندوه” كه یانەی چێڵسی لەسەر داواكاری (رۆمان ئەبرامۆڤیچی) سەرۆكی یانەكە خۆی ئامادە كردووە بۆ ئەوەی كۆنتی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەكە دووربخاتەوە”.
رۆژنامەكە له هه‌واڵه‌كه باس له‌وه ده‌كات”كه چێڵسی لەكۆی (10) یاری سەرەتای خولی ئینگلیزی ، دووچاری (3) دۆراندن بووە ، لەسەر دەستی رۆماش بە ئەنجامێكی گەورە و بە (3 – 0) دۆراوە ، بۆیە ئەنجامە خراپەكان هۆكارن بۆ لابردنی كۆنتی”.