كه‌ركوك..حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستی به‌گرتن و تاڵانكردن كرد
چەكداره میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە تازه‌ترین كاریاندا، له نێو شاری كەركووك ھەڵمەتی دەستگیركردنی لاوانی كورد و عەرەبی سوننەیان دەستپێكردووە و ماڵە كوردەكان دەپشكنن، ھەر ماڵێكیش كەسی لێ نەبێت دەرگاكەیان دەشكێنن و تاڵانی ده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان كه به‌رده‌ستی (خواكوڕك) كه‌وتوون له نێو شاری كه‌ركوكه‌وه” چەكدارانی حەشدی شەعبی ھەڵمەتی گەڕان و پشكنینینی ماڵە كوردەكانیان لە شارەكە دەسپێكردووە و ژمارەیەك لاوی كورد و عەرەبی سوننەیان دەستگیركردووە، له ده‌رگای هه‌رماڵێكیش بده‌ن له ماڵ نه‌بێت ده‌رگاكه ده‌شكێنن و تاڵانی ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” ئه‌م ره‌ش بگیریه و تۆقاندنه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كه به تایبه‌تی كورد و عه‌ره‌بی سونه پاش ئه‌وه دێت، كه دوێنێ له دوو ته‌قنیه‌وه‌ی جیاواز له شاری كه‌ركوك، چه‌ند حه‌شدێك كوژرا و ماره‌یه‌كیشیان بریندار بوون، ئێسا ده‌یانه‌وێ تۆله له خه‌ڵكی سڤیلی ناو شاره‌كه بكه‌نه‌وه.