محمد بن سەلمان هۆشداری دایە ئێران

 
ئەمیر محمد بن سەلمان وەلی عەهدی سعوودیە هۆشداری دەداتە تاران و ڕایگەیاند پێدانی موشەک بە میلیشیا حوسیەکان بۆ لێدانی سعودیە ڕاگەیاندنی دوژمنکاری ئێرانە دژی سعودیە.
 
هەفتەی ڕابردوو میلیشیا حوسیەکان موشەکێکیان ئاراستەی کۆمەڵگە نشینێک لە وڵاتی سعودیە کرد بەڵام بەهۆی بونی سیستەمی بەرگری پاتریۆت موشەکەکە نەیتوانی ئامانجەکەی بپێکێت.
 
سعودیەکان ئێران بە هاوکاری گروپە تیرۆریستیەکان تۆمەتبار دەکەن و پێیان وایە ئەو وڵاتە لەڕێی پێدانی موشەکەوە بە حوسیەکان دەیەوێت فشار لەسەر سعودیە دروست بکات
Back to top button