یه‌كێتی له‌كه‌ركووك داوایی 7 كلاشینكۆفی كردووه حشدی شه‌عبی ره‌دی كردۆته‌وه و پێی گوتوون ته‌نها پێنج كلاشینكۆف رێگا پێدراوه
ئه‌مرۆ بریار بوو ئاسایشی یه‌كێتی بگه‌رێته‌وه شاری كه‌ركووك و بنه‌كه‌كانی بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌منی شاری كه‌ركووك، به‌ڵام مه‌رجی حشدی شه‌عبی بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ئاسایشی یه‌كێتی شكه‌ست به‌گه‌رانه‌وه‌ی ئاسایشی یه‌كێتی ده‌هێنێت بۆ ناو شاری كه‌ركووك، چونكه حشدی شه‌عبی بۆ هه‌ر بنكه‌یه‌ك، ته‌نها پێنج كلاشینكۆفی رێگای پێداوه، یه‌كێتیشی داوای 7 كلاشینكۆفی كردووه پۆ هه‌ر 8 بنكه‌ی ئاسایشی له‌كه‌ركووك به‌ڵام حشدی شه‌عبی ره‌دی كردۆته‌وه، پێی راگه‌یاندوون كه له پێنج كلاشینكۆف زیاتر نابێت، ئه‌وانی تر بۆیان هه‌یه دار هه‌ڵگرن”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌خواكوڕكی راگه‌یاند،بڕیار بوو ئەمرۆ ئاسایشی یەکێتی بگەرێنەوە بۆ سەر ئەرکەکانیان کە بەسەر ٨ بنکە دابەشکرابوون بەڵام لە دوا کۆبونەوەی بەرپرسانی ئاسایش و سوپای عێراق و دژەتیرۆری عێراق کۆبونەوەکە شکستی ھێناوە لایەنی یەکێتی رازی نەبووە بەو مەرجی ٥ كلاشنكۆڤ بۆ ھەر بنەكەیەك بگهرێنهوة، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” لە دوای گەرانەویە کارمەندانی ئاسایشی یەکێتی بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی یەکێتی لە شاری کەرکوک بە کارمەندانیان راگەیاندووە و بگەرێنەوە بۆ ماڵەوە جاوەروانی ئاگادارکردنەوە بن لە ئیستادا ھیج جۆرە بڕیارێکی گەرانەوە نیە، ئەو مەرجانەی سوپای عێراق و دژەتیرۆر بۆ ئاسایشی یەکێتی دانراوە کە نابێت لە ٨ بنكه زیاتر لە کەرکوک بونیان ھەبێت دەبێت ھەر بنکەیەک ریژەی کارمەندی دیاری کراوی تێدابێت کە نابێت زیارت بێت لە ١٠ کارمەند و ھەر بنکەیەک بۆ ھەیە ٥ جۆر چه‌كی تێدابێت ھەمووی لە جۆری کلانشیکۆف بێت وە ھەر بنکەیەکی ئاسایشی یەکێتی دەبێت لە ھێزه‌كانی دژتیرۆری عێراقیش لەگەڵیان بێت و راستەوخۆ فەرمان لەوان وەربگرن”.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی” زانیاری دەست کەوتووە کە بەرپرسانی یەکێتی بەو مەرجانە رازی نین و لە ھەوڵدان کە لایەنی عێراقی ڕازی بكەن لە ھەر بنكەیەك ٧ كلاشنكوڤی تێدا بێت و لە بڕی دانانی ھەمەڕی سوپای عێڕاق بۆ پاسەوانی كردن، ئۆتۆمبیلی جوری مێكزەمین پاسەوانی كارمەندە بێ چەكەكانی ئاشایشی یەكێتی بكات و دروشم و ئاڵای شیعەی پێوە نەبێت، به‌ڵام میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی ره‌دی كردۆته‌وه، پێی راگه‌یاندوون له پێنج كلاشینكۆف زیاتر نابێت، ئه‌وانی تر بۆیان هه‌یه دار هه‌ڵگرن”.