سهرۆكایهتی پهرلهمان و فراكسیۆنهكان:جهخت لهسهر ئاشتهوایی و یهكرێزی دهكهنهوه
ئهمرۆ سهرۆكایهتی پهرلهمانی كوردستان بهئاماده بوونی سهرجهم سهرۆك فراكسیۆنهكان به كۆمهڵ و گۆڕانیشهوه، كۆبوونهوه، پاش كۆبوونهوهكه راگهیاندراوێك بڵاو كراویهوه، له راگهیاندراوهكهدا هاتووه”بۆ وەرزی تەشریعی نوێ، بڕیاردرا هەموو ئەو یاسا و پڕۆژانەی كە گرنگن و پێویستی هەنوكەیی ئەم قۆناخەن بخرێنە بەرنامەی كاری دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان و بە رەچاوكردنی ئەو یاسایانەی كە رەهەندی نیشتمانییان هەیە و مەبدەئی توافق كاری پێبكرێت.
سەبارەت بە پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان ، داواکراوە ناوی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی سیستەمی بایۆمەتری بۆ دانوستاندنەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كاری پێبكرێت و رێژەی (17%) شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان پارێزراوبێت.
رۆژی چوارشەممە كاتژمێر 11ی پێش نیوەرۆ كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان ئەنجامدرا، دوای ئەوەی كە وەرزی تەشریعی لە رۆژی 6-11-2017، راگەیەندرا بە مەبەستی گەڵاڵەكردنی كاری ئایندەی پەرلەمان و دانیشتنەكان پەرلەمان و ئەو یاسا و بڕیارانەی كە پێویستن پەرلەمانی كوردستان پەسندیان بكات بە تایبەت ئەو بابەتانەی كە پەیوەستن بە دۆخی خەڵك و هەرێمی كوردستان و رۆڵی دامەزراوە دەستووریەكانی هەرێم.لەو بارەیەوە كۆبوونەوەكە گەیشتەئەم بڕیارانەی خوارەوە:
1- لە پێناو چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكان و نەهێشتنی كۆسپەكان و هەوڵی لایەنە سیاسییەكان بۆ ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و سیاسی، بە گرنگ دەزانین كە دەست بەری یەكرێزی و یەك گوتاری بكات لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كە لەم قۆناغەدا میللەتەكەمان پێیدا تێپەر دەبێت، داوا دەكەین پەلە بكرێت بۆ ئەم مەبەستە.
2- پەرلەمان و حكومەت هاوكار و هەماهەنگی تەواوی یەكتربن و هەروەها جەخت كرایەوە بە چالاكردنی لیژنەكانی پەرلەمان و كاری چاودێری و بەدواداچوون و هەر رێكارێكی یاسایی كە پێویست بێت بۆ بەهێزكردنی دامەزراوەكان و هەرچی زیاتر خزمەتكردنی سەرجەم چین و توێژەكانی هەرێمی كوردستان.
3- پەرلەمانی كوردستان جەخت دەكاتەوە دامەزراوە دەستووریەكانی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا ئامادەییان پیشان داوە بۆ دانوستان و چارەسەری ریشەیی كێشەكان بۆ ئەم مەبەستە هەرچی زووە وادەی دانوستان دیاری بكرێت و لەم نێوەندەشدا داوا لە كۆمەڵگای نێو دەوڵەتی دەكەین هاوكاری جددی بن چونكە مانەوەی دۆخەكە بەم جۆرە هۆكار دەبێت بۆ تێكچوونی ژیان و گوزەرانی خەڵكی كوردستان و ناوچە جێناكۆكەكان بۆ تەئكیدكردنەوە هیچ جۆرە پێشێلكارییەكی دەستووری لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە رووی نەداوە، بە پێچەوانەوە لەسەرجەم راگەیاندراو ولێدوانە فەرمییەكاندا پابەندبوون بە یاسا و ماددە دەستوورییەكانی عێراق بە روونی ئاماژەی پێكراوە و دووپات كراوەتەوە.
4- جەخت دەكەینەوە شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە بە مەبەستی دانوستان دەچێتە بەغدا، پاكێجێكی یاسایی و دارایی ورد ئامادەبكات و بۆ ئەم مەبەستەش پەرلەمانی كوردستان بە فەرمی نوێنەری خۆی بۆ ئەو ئامادەكارییە لە خەڵكانی پسپۆر و شارەزا دیاریكردووە و هەماهەنگی تەواوی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین، دەبێت هەوڵەكان چڕبكرێنەوە بۆ دانووستانی بەپەلە بەتایبەت قوتی خەڵكی كوردستان دەكەوێتە بەر مەترسی جددی و داوا دەكەین كە ناوی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی سیستەمی بایۆمەتری بۆ دانوستانەكانی نێوان هەردوولا كاری پێبكرێت و رێژەی (17%) شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان پارێزراوبێت.
5- بۆ وەرزی تەشریعی نوێ، بریاردرا هەموو ئەو یاسا و پڕۆژانەی كە گرنگن و پێویستی هەنوكەیی ئەم قۆناغەن بخرێنە بەرنامەی كاری دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان و بەرەچاوكردنی ئەو یاسایانەی كە رەهەندی نیشتمانییان هەیە و مەبدەئی توافق كاری پێبكرێت.
6- كۆبوونەوە بڕیاری دا لە پێناوی بەدواداچوونی مەیدانی و ئامادەكردنی راپۆڕتێكی گشتگیر لەسەر كۆی ئەو رووداوانەی كە بەسەر ناوچە جێناكۆكەكاندا هاتووە لیژنەیەكی بەدواداچوون لە هەرچوار لیژنەكانی (ناوچە كوردستانیەكان دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و پێشمەرگە و ناوخۆ و مافی مرۆڤ)، پێكبهێندرێت بۆ ئامادەكردنی راپۆڕتێكی مەیدانی بۆ پەرلەمانی كوردستان.
7- بریاردرا بەپەلە دانیشتنێكی هاوبەشی فراكسیۆنە كوردستانییەكانی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت بۆ گەڵاڵە كردنی بۆچوونی هاوبەشی هەردوولا.
8- پەرلەمانی كوردستان جەخت دەكاتەوە لەسەرجەم رێكارەكانی دانوستان و دەرئەنجامەكانی پێویستە ئاگاداربێت و راوێژی بەردەوام لە نێوان حكومەت و پەرلەمان دەستەبەربكرێت.