ئهدههم بارزانی تهواوی ئهو ههوڵانه بهدرۆ دهخاتهوه كه ههڵبهستراون و بڵاوكراونهتهوه
سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی – هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان روونکردنەوەیەک لەبارەی سەردانیکردنی بۆ ئێران و گەیاندنی پەیامی سهرۆك مەسعود بارزانی بۆ ئەو وڵاتە بڵاودەکاتەوە و رەتیدەکاتەوە سەردانی ئێرانی کردبێت.
پاش بوونی دهنگۆیهك بهوهی كه (ئهدههم بارزانی) به نوێنهرایهتی سهرۆك مهسعود بارزانی سهردانی ئێرانی كردبێت و چاوپێكهوتنی لهگهڵ كۆمهڵیك بهرپرسی باڵای ئهو ووڵاته كردبێ، سكرتێری رۆژنامهوانی شێخ ئهدههم تهواوی ئهو دهنگۆیانه رهد دهكاتهوه و رایدهگهێنێت” ئێمە سەرلەبەری ئەم هەواڵە بەدرۆ دەخەینەوە، هەموو لایەکیش دڵنیادەکەینەوە کە ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی راستی نییە”.
دەقی روونکردنەوەکەی شیخ ئهدههم بارزانی سهرۆكی ئهنجوومهنی سهركردایهتی پارێزگای سلێمانی-ههڵهبجه.
لەو یەک دوو رۆژەی رابردوودا لە کۆمەڵێک سایت، پەیج و راگەیاندن، دەنگۆیەک بڵاوبوویەوە کە گوایە بەڕێز شێخ ئەدهەم بارزانی بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی بەڕێز مەسعود بارزانی سەردانی ئێرانی کردووە و چاوی بە گەورە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە کەوتووە، ئێمە سەرلەبەری ئەم هەواڵە بەدرۆ دەخەینەوە، هەموو لایەکیش دڵنیادەکەینەوە ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی راستی نییە و بەبێ گرنگیدان بە سوود و زیانی کەس، یان لایەن لە بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە بێ بنەمایە.
بۆچوونی جەنابیان لەبارەی پرسی نەتەوە بە روونی ئەوەیە، گەلی کورد وەکو نەتەوەیەک لە رۆژهەلاتی ناڤین بەسەر چوار دەوڵەت دابەشبووین لە چوار نەتەوەی سەرەکی، تورک، عەرەب، فارس و کورد، پێکهاتووە. ئەم دەوڵەت و نەتەوانەی ئێستا کوردیان بەسەر دابەشکراوە، لە بنەڕەتەوە هۆکار و بەرپرسی راستەوخۆی ئەم دابەشکاریە نین، بەڵکو دەوڵەتە زلهێزەکانی جیهان ئەم تاوانەیان بەرامبەر بە کورد ئەنجام داوە و ئەم کێشە بێ چارەسەرەیان بەبێ خواست و ئیرادەی هەرچوار دەوڵەت، لە پلەی یەک تووشی کورد و لە پلەی دووەم توشی ئەو دەوڵەتانەش کردووە.
جەنابیان هەمیشە لەوبڕوایەدابووە، کە بەبێ چارەسەرکردنی راستەقینەی پرسی کورد، بە مافی سەربەخۆییشەوە، ئەم چوار دەوڵەتە، ناتوانن لە ئاسایش و ئاشتی دا بژین و ئەم چوار نەتەوەیەش ناتوانن وەکو گەلانی دیکەی ئازادی جیهان پەرە بە ژیانی شارستانی و ژیار و مرڤایەتی خۆیان بدەن.
لە روانگەی بەڕێزیانەوە، ناسەقامگیری ئەم چوار دەوڵەتە، واتە ناسەقامگیری و بێ ئاسایشی هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ناسەقامگیری و کێشمەکێش لە رۆژهەلاتی ناوەڕاستیش، بە هەموو پتانسێلە، جیۆپۆلیتیکی و وزە و مرۆڤی خۆیەوە، سۆنامی ناسەقامگیری بۆ سەرتاسەری جیهان دەگوازێتەوە.
لەژێر رۆشەنای ئەم تێگە سیاسی و تۆلێرانسە هزریە دا، بەڕێزیان هەمیشە بە پەرۆشەوە داکۆکی لەوە دەکاتەوە پێش لە میانگیری و دەستپێشخەری هەر هێزێکی دەرەکی، دەبێ پێگەیشتوویی و سینگ فراوانی ئەوە لە هەرچوار نەتەوەی ناو ئەو چوار دەوڵەتەدا هەبێت، کە بە دیالۆگ و بەشێوەی ئاشتیانە و لەسەر مێزی دانوستان ورد و درشتی کێشەکانمان چارەسەر بکەین.
لە کۆتاییدا دووبارەی دەکەینەوە، ئەو دەنگۆیانەی کە دەڵێن شێخ ئەدهەم بارزانی پەیامی رێبەری نەتەوەیی گەلی کورد، کاک مەسعود بارزانی گەیاندووەتە کاربەدەستانی ئێران، هیچ بنەمایەکی نییە، لەگەڵ ئەوەی جەنابی شێخ ئەدهەم بارزانی وەکو پێشمەرگەیەکی کوردستان ئامادەی خۆی بۆ جێبەجێکردنی هەر فەرمانێکی بەڕێزیان دەردەبڕێ، کە لە لایەن جەنابیان پێی بسپێردرێت.
سكرتێری رۆژنامهوانی
ئهدههم بارزانی
٨-١١-٢٠١٧