نوجێفی: هۆشداری ده‌دات له‌ باره‌ی هه‌ڵگیرسانێكی شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی ئێرانی و ئه‌مریكی له‌ عێراق

جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ نوێترین لێدوانیدا، له‌ ئه‌مریكا رایده‌گه‌ێنێت” پێویسته‌ ووریا بین و نه‌هێڵین عێراق ببێته‌ شوێنی ململانێی نێوان ئێران و ئه‌مریكا.

(ئوسامه‌ نوجێفی) جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ دیدارێكدا كه‌ بۆ كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری ئه‌نجامیداوه‌ رایده‌گه‌ێنێت” كه‌ داوا ده‌كه‌م  له‌ هه‌موو لایه‌نه‌ نێوخۆییه‌كانی عێراق و ده‌ره‌وه‌ی عێراق، كه‌ رێگا نه‌ده‌ن ناوچه‌كه‌ی ئێمه‌ ببێته‌ شوێنی ململانێی نێوان ئه‌مریكا و ئێران، چونكه‌ ناوچه‌كه‌ له‌ گۆرانكارییدایه‌ و گرژییه‌كانی ئه‌و دوو ووڵاته‌ش روو له‌ زیادبوون له‌ ئێستایه‌ و پێویسته‌ زۆر ووریایانه‌ مامه‌ڵه‌ بكرێت له‌و باره‌وه‌ و رێگا نه‌درێت عێراق ببێته‌ مه‌یدانی شه‌ڕی نێوانیان.

جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق نه‌یشاردۆته‌وه‌” كه‌ له‌ ئێستادا له‌ عێراق هێزی ئه‌مریكی هه‌یه‌، له‌به‌رامبه‌ردا میللیشیا شیعیه‌كان كه‌ به‌ حه‌شدی شه‌عبی ناسراون له‌ عێراق زۆرن و بڵاوه‌یان كردووه‌، له‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر رووداوێك كاره‌سات له‌ له‌ ناوچه‌كه‌ رووده‌دات مه‌ست له‌ لێی عێراق و گه‌له‌كه‌یه‌تی، بۆیه‌ له‌ ئێستادا هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌مریكییه‌كان و حكومه‌تی عێراقی قایل بكه‌ین تا رۆڵی خۆیان ببینن و رێگه‌ له‌و روبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ بگرن له‌ناو عێراقدا”.

Back to top button