عێراق پهشیمان بووه وه لهم بڕیارهی بهرامبهر به ههرێمی كوردستان
بانكی ناوەندیی عێراق پەشیمان بوهوه لەو بڕیارەی دەریكردبوو بۆ ئەو بانكانەی لقیان لە هەرێمی كوردستان هەیە، له ئێستاشدا كار به بڕیارهكه ناكرێت.
هەفتەی رابردو بانكی ناوەندیی عیراق بڕیاریدا ئەو بانكانەی لقیان لە هەرێمی كوردستان هەیە دەبێت لە ماوەی یەك هەفتەدا ئەو لقانە دابخەن بۆ ئەوەی مامەڵە بە دۆلارەوە نەكەن، بەڵام بانكی ناوەندی عێراق لە بڕیارەكەی پەشیمان بوهوه و له ئێستادا كار بهو بڕیاره ناكات.
بەپێی راگەیەنراوی رۆژنامەوانی بانكی ناوەندیی عیراق كه تێیدا هاتووه” بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بڕیارماندا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری داخستنی لقی بانكە عیراقییەكان لە هەرێمی كوردستان، ئهمه له كاتێكدا له پێشتر ئهوهیان راگهیاندبوو” كه هەر بانكێكی عێراقی كە لقی لە هەرێمی كوردستان هەبوو دەبوو لە ماوەی یەك هەفتەی لقەكە دابخات، ئەگەرنا بێبەش دەكرا لە بەشداریكردن لە مەزادی كڕین و فرۆشتنی رۆژانەی دۆلار.