سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا گه‌ر ئه‌مریكا به‌رده‌وامبێت له‌م كاره‌ی په‌یوه‌ندییمان نامێنێت پێكه‌وه
سەرۆك وەزیرانی توركیا ئەگەر پڕچەك كردنی چه‌كدارانی یەپەگە درێژەی هەبێت، هاوپەیمانیمان لەگەڵ ئەمریكا درێژەی نابێت و تێك ده‌چین.
(بیناڵی یەڵدرم) سەرۆك وەزیرانی توركیا لە وتارێكیدا لە كۆبوونەوەی هەفتانەی پارتی دەسەڵاتداری داد‌و گەشەی ئەو وڵاتە لە ئەنقەرە سەبارەت بە سەردانی ئەم دواییانەی خۆی بۆ واشنتۆن ڕایگەیاند: دانوستانێكی ئەرێنیمان لە ئەمریكا هەبوو، باسی زۆر بابه‌تی تری په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو ووڵاتیشمان كرد.
سه‌رۆك وه‌زیران زیاتر گوتیشی” سەبارەت بە (فەتحولڵا گولەن) هۆكارو بەڵگەیان داوا كرد كە پێشكەشمان كرد، بەڵام كاتێك ئەوان قاعیدەیان هۆكاری (9/11) ڕاگەیاند، كەسێك داوای هۆكارو بەڵگەی لێیان نەكرد، ئەو هەڵسوكەوتە شایانی دۆستایەتی توركیا‌و ئەمریكا نییە.
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه له قسه‌كانی” ئەگەر ناردنی چەك بۆ یەپەگە درێژەی هەبێت ئەوا ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ ئەمریكا دەپچڕێنین و درێژه به دۆستایه‌تیمان ناده‌ین.