پارتی: هاوهه‌ڵوێستین له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی تر له باره‌ی بودجه و دژ به تاوانه‌كانی حه‌شد
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند” ئەندامانی فراكسیۆنی پارتی گەڕاونەتەوە بەغدا و بەشداری لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی په‌رله‌مان دەكەن.
(شاخەوان عەبدوڵا) جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له په‌رله‌مانی عیراق له‌و باره‌وه رایگه‌یاندوه” كه فراكسیۆنی پارتی گه‌ڕاوه‌ته‌وه به غدا، باسی لەوەشكرد، لەگەڵ فراكسیۆنە كوردستانییەكانی دیكە قسەیان كردووە و بەرلە دەستپێكردنی دانیشتنی پەرلەمان، فراكسیۆنە كوردییەكان كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدەن بۆ تاوتوێكردنی سه‌رجه‌م پرسه‌كان.
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی ، ئاماژه‌شیی به‌وه كرد” كه سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكان لەبارەی بودجە و تاوانەكانی حەشدی شەعبی كە لە كەركووك و خورماتوو ئەنجامیانداوە ھاوھەڵوێستن.
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان،له پێشووتریش ئه‌وه‌ی باسكرد” كه فراكسیۆنی پارتی بۆیه گه‌ڕاوه‌ته‌وه به غدا بۆ ئه‌وه‌ی پارێزه‌ری مافی كورد بێت و شه‌ڕ له سه‌ر مافه‌كانی گه‌لی كورد بكات.