به‌په‌له‌..بومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر چه‌ند شارێكی هه‌ژاند

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 26/11/2017 جارێكی تر بومەلەرزەیەک سنوری نێوان عێراق و ئێرانی گرتەوە، به‌پێی زانیارییه‌كان بومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانیشی داوه‌.

به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپەڕی (earth quake)ی جیهانی كه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌” کاتژمێر 8:47 خولەکی به‌ره‌به‌یانی ئەمڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 26/11/2017 بومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.6 پلەی رێختەر سنوری نێوان ئێران و عێراقی گرتەوە و بە قوڵی 10 کیلۆمەتر لەناوچەکانی نزیک سەرپێڵی زەهاوی داوە.

هه‌ر به‌پێی زانیاری ماڵپەڕەکە” بومەلەرزەکە هەرێمی کوردستانیشی گرتوەتەوە، به‌ڵام زیانی نه‌بووه‌.

Back to top button