به‌په‌له…به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌وه له‌م شاره‌ی كوردستان دۆخی نائاسایی راگه‌یاندرا

به‌هۆی روودانی چه‌د بومه‌له‌رزه‌یه‌ك، پارێزگارر كرماشان بڕیاری پشووی راگه‌یاند له سه‌رجه‌م قوتابخانه و كۆلێژه‌كانی شاره‌كه و دۆخی نائاسایی راگه‌یاند.
پاش ئه‌وه‌ی له رۆژی ھەینی بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.1 لە قەزای كۆزان و گوندەكانی دەورووبەری لە پارێزگای كرماشانیدا، (ھۆشەنگ بازوەند) پارێزگای كرماشان له‌و باره‌وه هۆشداری ده‌دات و رایده‌گه‌ێنێت” كه له پاش بوومەلەرزەكەی 12 ی مانگی رابردوو و تاوه‌كو ئێستا 9 كەس برینداربوونە به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌وه.
هه‌ر به‌هۆی بوونی بومه‌له‌رزه له شه‌وی رابردوو تا به‌ره‌به‌یان خه‌ڵكی سنوری پارێزگای كرماشان له ده‌ره‌وه بوون و نه‌چوونه‌ته‌وه ماڵه‌كانی خۆیان، به‌وهۆیه‌وه، پارێزگاری كرماشان (هۆشه‌نگ بازوه‌ند) رایگه‌یاند” كە ئەمرۆ شەممە 2/12/2017 سەرجەم قوتابخانە و زانكۆكانی كرماشان داخراون و دۆخی نائاسایی راگه‌یاند.