كۆمپانیایی رۆسنه‌فتی رووسی: گوێ به به‌غدا ناده‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین له‌گه‌ڵ هه‌رێم
كۆمپانیای رووسنه‌فتی رووسی له باره‌ی گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایدهگهێنێت” كه وه‌كو كۆمپانیایی رۆسنه‌فت گوێ به نیگه‌رانیه‌كانی به غدا ناده‌ین و كاره‌كانمان له كوردستان فراوانتر دەكه‌ین، به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان.”
به پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی (فایننشاڵ تایمه‌ز) ئیگۆر سیكین به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای رووسنه‌فت رایگه‌یاندوه.” سه‌ره‌رای نیگه‌رانییه‌كانی به‌غدا و كێشه سیاسی و سه‌ربازییه‌كان، به‌رده‌وام ده‌بن له لێدانی بیره نه‌وت و دروست كردنی پڕۆژه‌ی ژێر خانی بنه‌ره‌ت له كه‌رتی نه‌وتدا له‌و ناوچه كوردستانیانه‌ی كه له ده‌روه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستاندان و گوێ به توڕه‌یی به‌غدا ناده‌ن.
هه‌ر له‌و باره‌وه (پاوڵ فیودروف) جیگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی كۆمپانیای رووسنه‌فت رایگه‌یاندووه.” هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه پێشتر پلانی بۆ دانرا بوون، له‌وانه خه‌رجكردنی 400 ملیۆن دولار بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت له پێنج بلوكی كوردستان هه‌روه‌ها راكێشانی بوڕی گاز و نوێكردنه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی كوردستان، هه‌موو ئه‌وانه جێبه‌جی ده‌كه‌ن كه پێشتر رایانگه‌یاندووه.