ئه‌مریكا:ئه‌وه‌ی عێراق ده‌یكات به‌رامبه‌ر به‌ كورد زیانبه‌خشه‌

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له‌ باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، رایده‌گه‌ێنێت” کە سزاکانی حکوومەتی عێراق، کە بەسەر گەلی کوردستاندا سەپاندوویەتی، زیان بە هەردوولا دەگەیەنێت.”

(هیزەر نوێرت) گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاندوه‌.” وڵاتەکەی بەردەوامە لە داواکردن لە بەغدا و هەولێر بۆ دەست پێ کردنەوەی دانوستاندنەکان، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ده‌یزانین كه‌ ئەو سزایانەی حکوومەتی عێراق بەسەر گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیدا سەپاندووە، زیان بە هەردوولا دەگەیەنێت.”

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” له‌ پاش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌ 25/9/2017 و ده‌نگدانی گه‌لی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان پاش راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان، كه‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ خه‌لكی كوردستان داوایی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن، حكومه‌تی عێراق چه‌ندین سزایی نایاسایی به‌سه‌ر گه‌ل و حكومه‌تی كوردستان سه‌پاند و هێزیشی له‌ ناوچه‌ ئیدارییه‌كانی ده‌ره‌وه‌یئ یداره‌ی هه‌رێم جولاند و له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌ خیانه‌تی باڵێكی نێو یه‌كێتی، كه‌ركوك و دووز خورماتوو و خانه‌قین داگیركرا.

Back to top button