نێچیرڤان بارزانی: لە پەیامێكدا دڵنیام بە خۆڕاگری و یەكڕیزیی گەلەكەمان دەتوانین لە ساڵی 2018دا بەسەر گشت ئەو تەگەرانە زاڵبین
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینییەوە پەیامێكی بڵاو كردەوە.
نێچیرڤانی بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك) پەیامێكی بەبۆنی هاتنی ساڵی نوێی زایینییەوە بڵاو كردەوە و تێیدا ڕای گەیاند: “بە بۆنەی سەری ساڵی نوێ، پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان دەكەم، دڵنیام بە خۆڕاگری و یەكڕیزیی گەلەكەمان دەتوانین لە ساڵی 2018دا بەسەر گشت ئەو تەگەرانە زاڵبین كە ھاتونەتە پێشمان”.
سەرۆكی حكوومەت لە پەیامەكەیدا ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ھیوادارم ساڵی نوێ ببێتە ساڵی بەرقەراربوونی ئارامی و ئاسوودەیی لە كوردستان و جیھاندا.