جەعفەر ئیمینکی؛ نامانه‌وێت ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی یوسف محه‌مه‌د كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی كاری په‌رله‌مان
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە هۆکاری نەخستنەبەرنامەی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی پەرلەمانی هەرێم، ڕوونکردنەوەیەکی دا.
(جەعفەر ئیمینکی) جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا، هۆکاری نەخستنەبەرنامەی دەستلەکارکێشانەوهی (یوسف محەمەد) ی بۆ ڕێککەوتنی سیاسی گەڕاندەوە.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند : “نامانه‌وێت ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی یوسف محه‌مه‌د كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی كاری په‌رله‌مان، بۆیه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی یوسف محه‌مه‌دیان نه‌خستۆته به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان”.
جه‌عفه‌ر ئیمینكی له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان ڕاشگه‌یاند: حكومه‌ت و په‌رله‌مان به ڕێكه‌وتنی سیاسی كراوه، نامانه‌وێت ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی (یوسف محه‌مه‌د) كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاری په‌رله‌مان هه‌بێت و زیانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه په‌له‌مان نه‌كردووه له خستنه‌به‌رنامه‌ی كاری دهستلهكاركێشانهوەی یوسف مه‌حه‌مه‌د، چونكه ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندی به ڕێککه‌وتنی سیاسییەوە هه‌یه، كه‌ی گه‌یشتنه ڕێکكه‌وتن، ئه‌و بابه‌ته ده‌خرێته به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانه‌وه .