نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م پاشای ئوردن كۆده‌بێته‌وه
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ئابوری داڤۆس له سویسرا ،سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستا نێچیرڤان بارزانی و شا عەبدوڵڵای، پاشای دووەمی ئوردن، کۆدەبنەوە و تاوتوێی بارودۆخی ناوچەكە دەكەن و گفتوگۆش لەبارەی پەیوەندییەكانی ھەولێر و بەغدا دەكەن.”
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 24/1/2018 بڕیار وایه، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەمی پاشای ئوردن لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی داڤۆس کۆببێتەوە و له كۆبونه‌وه‌كه‌شدا گفتوگۆ لەبارەی دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چەندین پرسی دیکەی هەرێمیی دەکرێت.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” رۆژی سێ شه‌ممه 23/1/2018 كۆڕبەندی ئابووری جیھان لە داڤۆس، بە بەشداری 70 سەرۆك و سەركردە و خاوەنكارانی جیھان دەستیپێكرد، شاندێكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی (نێچیرڤان بارزانی) بەشداری لە كۆڕبەندەكە كردووە و بڕیارە چەندین دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆك و سەركردەی وڵاتان ئەنجامبدات له نێویشیاندا بۆ جارێكی تر له‌گه‌ڵ عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆده‌بێته‌وه.