چیرۆكی( ئه‌فسانه‌ بایه‌زیدی) كچه‌كوردی چالاكوان و قوتابی له‌ زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێراندا

خواكوڕك

له‌ نامه‌یه‌كی نهێنیدا كه‌ بو خانه‌واده‌كه‌كه‌ی نوسیویه‌تی ( ئه‌فسانه‌ بایه‌زیدی) كچه‌كوردی چالاكوانی زیندانیكراوی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان باس له‌ نهێنی و به‌ سه‌رهاته‌كانی ژیانی ده‌كات له‌ زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئیراندا كه‌ له‌ لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری (اطلاعات)و سۆپای پاسداران و به‌ڕێوه‌به‌رانی زیندان به‌ سه‌ری هاتووه‌ و ئاماژه‌ی پێداوه‌ كه‌ ناسنامه‌ی كوردبوون دووهێنده‌ی زیندانیه‌ ئاساییه‌كان باج و ئازاره‌كه‌ی سه‌ختتره‌ .
 
((كوردبوون گوره‌ترین تاوانه‌ دژ به‌ كۆماری ئیسلامی ئێران ))
نامه‌كه‌ی ( ئه‌فسانه‌ بایه‌زیدی) به‌ر ده‌ستی ‌ ڕێكخراوێكی كوردی بۆ به‌رگری له‌ مافه‌كانی سڤیل كه‌وتووه‌ وبڵاوی كردوه‌ته‌وه‌ -ده‌ڵێت لێكۆڵه‌ران و كارمه‌ندانی هه‌واڵگری پێمیان وتووه‌ كوردبوون بۆ خۆیی گه وره‌ترین تاوانه‌ و لێبوردنی ئه‌سته‌مه‌ ، ئیوه‌ دوژمنمانن به‌ شیوه‌یه‌كی بۆ ماوه‌یی ،هاوكات باسیشی له‌وه‌ كردوه‌ كه‌ كه‌مایه‌تی و نه‌ته‌وه‌كانی تر له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازار و ده‌ستدرێژی كردنێكی بێسنوورن هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی هاوڵاتیه‌كی فارسی ئاساییان له‌ گه‌ڵ ناكرێت .
 
( ئه‌فسانه‌ بایه‌زیدی)ده‌ێگڕێته‌وه‌ هه‌ڵواسین و داركاری و ئازاری گیانی و سوتاندنی ئه‌ندامی له‌ش و سوكایه‌تی جوێن به‌ شێوه‌یه‌ك بوو كه‌ وه سف ناكرێت ده‌مووچاوم شكێنرابوو قاچه‌كانم توانای ڕۆیشتنیان نه‌بوو هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی له‌شم شین و ڕه‌ش هه‌ڵلگه‌ڕابوون ئازاركانی زیندان و كاریگه‌ریه‌كانی هینده‌ سه‌خت و دژوار بوو ناچار بۆ ماوه‌ی ١٥ ڕۆژ له‌ بنكه‌یه‌كی ته ندروستی نزیك شاری ئورومیه‌ به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن ده‌ست به‌ سه‌ر كرا بووم..
( ئه‌فسانه‌ بایه‌زیدی)له‌ ٢٠١٦/٤/٢٤ رابردوو به‌بێ هیچ بڕیارێكی دادگا له‌ شاری ئورومیه‌ ده‌ستگیركراوه‌ پاشان ڕه‌وانه‌ی زیندانی كرمان كراوه‌ له‌ ناوه‌راستی ئێران ،شیاوی باسه‌ ( ئه‌فسانه‌ بایه‌زیدی) له‌ ئه‌یلولی ساڵی پار له‌ لایه‌ن سوپای پاسداران ده‌ستگیركرابوو دوای ٩٠ رۆژ له‌ به‌ندكردنی انفرادی به‌ بڕیاری دادگا و تیاهه‌ڵچوونه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه‌ی ئازاد ده‌كرێت.
((باروودۆخی زیندانی كرمان ))
 
له‌ زیندانی كرمان ژیانی زیندانیانی كورد وه‌كو دۆزه‌خێكی ده‌ستكرد وایه‌ وكه‌ دروستكه‌ره‌كه‌ی كۆمارێكی ئێسلامی وئه‌ندامێكی دیاری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌ ، له‌ كرماندا مافه‌كانی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی و سه‌ردان و پارێزه‌ر بوونی نیه‌ ،ڕه‌وشی خواردن و خه‌وتن زۆڕ دژوار و ئه‌سته‌مه‌ ، پێمان ده‌ڵێن ناوی خوا مه‌ هێنن‌ هیچ بوونێك بۆ خوا نیه‌ لێره‌ كۆماری ئسلامی خودایه‌ خۆیی حوكم ده‌كات ،مامه‌ڵه‌ی كارمه‌ند و لێكۆله‌ره‌ هه‌واڵگری و یاساییه‌كان دووره‌ له‌ هه‌موو به‌ هایه‌كی مروڤایه‌تی و یاسایی و ڕه‌گه‌زی ، ڕێز بۆ كه‌سایه‌تی و تایبه‌تمه‌ندی جێنده‌ری نیه‌ كوردبوونت بۆ خویی تاوانی گوره‌یه‌ و باجه‌كه‌ی زۆر گه‌وره‌یه‌ سنوور بۆ دانه‌وه‌شی نیه‌ ، هه‌موو میتودیكی ئازاری ده‌روونی و جه‌سه‌دی و مۆڕاڵی به‌ كار دێت بۆ شكاندنی كه‌سایه‌تی و روخاندنی ده‌روونی و تێكدانت .
 
 
چاره‌نووسی زیندانیه‌ كورده‌كانیش دوای جۆره‌ها ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ و تاقیكردندنه‌وه‌ی ته‌واوی متۆده‌كانی له‌ ناو بردن و سزا و ئه‌شكه‌نجه‌ و سوتاندن و شكاندنی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌سێداره‌ دانه‌ و كۆتای هێنانه‌ به‌ ژیانت .
( ئه‌فسانه‌ بایه‌زیدی) ده‌ڵیت چیروكی من یه‌كیكه‌ له‌و هه‌زاره‌ها قوتابی و چالاكوانه‌ كوردانه‌ی كه‌ به‌بێ هیچ هۆیه‌ك له‌ زیندانی كرمان و زیندانه‌كانی تری كۆماری ئیسلامی ئیران ژیانیان له‌ ژێر نامرۆڤانه‌ترین میتودی ئازار و ئه‌ شكه‌نجه‌ دایه‌ زۆر دڕندانه‌ زۆر نامرۆڤانه‌ كار ده‌كرێت بۆ قڕكردنمان به‌ پرۆسه‌یه‌كی تایبه‌ت و دوور له‌ هه‌موو چاودێری و یاسایه‌ك .
 
( ئه‌فسانه‌ بایه‌زیدی) ده‌ ڵێت نووسینی ئه‌م نامه‌یه‌م له‌ ڕێگه‌ی خوشكێكی هاورێم بووه‌ ته‌نها مه‌به‌ستم گه‌یاندنی ده‌نگمه‌ به‌ دونیای ئازاد ڕۆڵه‌ ئازیدیخوازه‌كانی گه‌له‌كه‌م ته‌واوی گۆیی زه‌وی و ده‌مه‌وێ دڵنیاین كه‌م كه‌ زۆڵم و سته‌م تا سه‌ر نابێت و روژێك دێت كۆتایی پێ ده‌هینرێت..
 
Back to top button