خواكوڕك ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ری حكومه‌تی عێراق ئاشكرا ده‌كات

حكومه‌تی عێراق كه‌ ئێستا وردبینی بۆ مووچه‌ خۆڕانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، خۆی خاوه‌نی 9 ملیۆن مووچه‌ خۆڕه‌، به‌بێ مووچه‌ خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و چوار ملیۆن مووچه‌ خۆری خانه‌نشینی هه‌یه‌”.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتوه‌، حكومه‌تی عێراق كه‌ له‌ئێستادا قسه‌ له‌سه‌ر مووچه‌خۆری هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، خۆی خاوه‌نی 9 ملیۆن مووچه‌خۆڕه‌، له‌كۆی ئه‌و 9 ملیۆنه‌، چوار ملیۆن خانه‌نشینی هه‌یه‌، كه‌ له‌كۆی داهاتی عێراق سه‌دا 77ی داهاتی عێراق بۆ مووچه‌یه‌”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، عێراق 9 ترلیۆن دیناری عێراق بۆ مووچه‌ ته‌رخان كراوه‌، له‌ كۆی داهاتی عێراق سه‌دا 23ی بۆ ئاوادانكردنه‌وه‌ و خزمه‌تگوزاریه‌كانی له‌ عێراق و سه‌دا 77ی بۆ مووچه‌یه‌”.

Back to top button