كۆنسوڵخانهی ئێران له ههولێر له بارهی دهروازه سنورییهكان راگهیاندراوێكی راگهیاند
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/11/0000000000003242343.jpg)
کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر ڕاگەێندراوێکی سەبارەت بە بەردەوامی چالاکییە بازرگانییەکان لە سنورەکانی کێلەی سەردەشت، سەیرانبەندی بانە و شۆشمێی پاوە بڵاو کردەوە و رایدهگهێنێت.” كه بازرگانیكردن لهو سنورانه ئاساییه.”
له راگهیاندراوهكهی كۆنسوڵخانهی كۆماری ئیسلامی ئێراندا هاتووه.” كهسەرجەم بازرگانان و چالاکوانانی ئابوری لە بازاڕچە سنورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق ئاگادار دەکەینەوە لە پاش بەدواداچوونی تەواو، ڕەزامەندی هەرێم و حکومەتی ناوەندی سەبارەت بە بەردەوامی چالاکییەکانی هەر سێ سنوری کێلە، سەیرانبەند و شۆشمێ وەرگیرا و لە لایەن فەرماندەیی پاسەوانی سنوریشەوە ڕاگەێندراوە.
هەر بۆیە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لەم سی بازاڕچەیەدا بەردەوامە و چالاکوانان دەتوانن بە دڵنیاییەوە بۆ پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕەکان بەرنامەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن.