وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا دێته هه‌ولێر
ئه‌مرۆ 12ی 2ی 2018 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ” ژان ئییڤ لۆدریان” به‌سه‌ردانێكی گه‌یشته به‌غداو له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی عێراق كۆبۆته‌وه، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی پایته‌ختی كوردستان ده‌كات”.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ی ئاژانسه‌كانی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا بۆ پاڵپشتی فه‌ره‌نسایه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراقی و وه هاوكاری كردنی ده‌سه‌ڵاتی عێراق بۆ بنیات نانه‌وه‌ی عێراق، وه هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان،بڕیاریشه هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه”.
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقیه‌كه‌ی ئیبراهیم جه‌عفه‌ره‌ی لۆردیان رایگه‌یاند”مه‌به‌ستی له سه‌ردانه‌كه‌ی تاوتوێكردنی ره‌وشی عێراقه له‌دوای نه‌مانی داعش و پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق كه به‌هۆی شه‌ڕی زیاتر له سێ ساڵی داعشه‌وه زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه”.
سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، پاش رۆژێكه له سه‌ردانی ئۆسۆلا ڤۆن دێرلا‌ین، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان و كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌ربازی له هه‌ولێر و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی میره، كه راوێژكار و سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان تێدا له ئه‌ستۆ گرتووه”.