“فۆرین پۆلیسی جۆرناڵی ئهمریكی: دهستخۆشی له نێچیرڤان بارزانی دهكات
پێگهی ئۆنڵاینی فۆرین پۆلیسی جۆرناڵی ئهمریكی وتارێكی لهنووسینی”سولێمان مولحیم” بڵاو كردۆتهوه، لهژێر ناونیشانی”هێشتا بەغدا سزاکانی سەر کوردستانی عێراقی هەڵنەگرتوون” له نووسینهكهی دا ئاماژه به حكومهتی عێراق كراوه كه ریفراندۆمی كوردستانی كردۆته بیانوو بۆ هێرشكردنه سهر باشوری كوردستان بهڵام حكومهتی ههرێمی كوردستان بژاردهی رووبهروو بوونهوهی سهربارزی رهتكردهوه” ههروهها لهبابهتهكهدا”دەستخۆشی لە سەرۆکوەزیران نێچیرڤان بارزانی کراوە لەبەرامبەر ئەو رۆڵەی گێڕاویەتی لە رێگەگرتن لە شەڕێکی کراوە لەگەڵ بەغداد و سەرۆکایەتیکردنی هەرێمی کوردستان بەدرێژایی کاتی ئەم قەیرانە”.
ههروهها بابهتهكهی ئۆنڵاینی فۆرین پۆلیسی جۆرناڵی ئهمریكی ئاماژه بهوه دهكات کە نێچیرڤان بارزانی جەخت لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان بەگوێرەی دەستووری عێراق دەکاتەوە، بەڵام بەغدا لەسەر رێکارە تووندەکانی دژی خەڵکی باشووری کوردستان بەردەوامە.
دهقی بابهتهكه كه لهلایان رووداوهوه وهرگێرانی بۆكراوه..
هێشتا بەغدا سزاکانی سەر کوردستانی عێراقی هەڵنەگرتوون
سەرەڕای هەوڵەکانی سەرکردایەتیی کوردستانی عێراق بۆ هێشتنەوەی پەیوەندییەکی دۆستانە لەگەڵ حکومەتی عێراقدا، عێراق لەسەر سزادانی کوردەکان بەردەوامە، ئەوەش لەبەرامبەر ویستیان بۆ پراکتیزەکردنی مافی چارەی خۆنووسینیان.
لەوکاتەوەی ساڵی رابردوو گشتپرسی تایبەت بە سەربەخۆیی لە کوردستانی عێراق ئەنجامدرا، پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق گرژییان تێکەوتووە. ئەمەش پرسەکانی لە عێراقی دوای داعشدا ئاڵۆزتر کردوون. تەنانەت پێش گشتپرسییەکەش، پەیوەندییەکان زۆر باش نەبوون، چونکە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2014ەوە پشکی فیدراڵی خۆی لە بودجە وەرنەگرتبوو.
هێزە عێراقییەکان گشتپرسییەکەیان وەک بیانوویەک بەکارهێنا بۆ دەستپێکردنی هێرشێکی سەربازیی دژی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، کە لە کوردستانی عێراق جێگیرکرابوون. هێزە عێراقییەکان شاری کەرکووکی دەوڵەمەند بە نەوت و ناوچە جێناکۆکەکانی دیکەشیان کۆنترۆڵکردن.
سەرەڕای ئەم شەپۆلە سەرەتایەی تووندوتیژی، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو بژارەیەی هەڵبژارد کە خۆی لە رووبەڕووبوونەوەی سەربازیی بەدووربگرێت و لەبری ئەوە جەختی لەسەر چارەسەرکردنی قەیرانەکە لە رێگای دیالۆگ کردەوە.
دەستخۆشی لە سەرۆکوەزیران نێچیرڤان بارزانی کراوە لەبەرامبەر ئەو رۆڵەی گێڕاویەتی لە رێگاگرتن لە شەڕێکی کراوە لەگەڵ بەغداد و سەرۆکایەتیکردنی هەرێمی کوردستان بەدرێژایی کاتی ئەم قەیرانە. تەنانەت رۆژنامەی واشنتن تایمز بڵاویکردووەتەوە: نێچیرڤانی بارزانی شیاوی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییە.
سەرۆکوەزیران بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردەکانی جیهان کۆبووەتەوە، لەوانەش ئەنگێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا و حەسەن رووحانی، سەرۆککۆماری ئێران، بۆ گوشارخستنە سەر حکومەتی عێراق تاوەکو دانوستاندن بکات و قەیرانەکە لەسەر بنچینەی دەستووری عێراق چارەسەر بکات.
سەرۆکوەزیران بارزانی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشنیش بەشدارە بۆ کارئاسانیکردن و هاوکاریکردن لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی جیهان.
سەرەڕای ئەم کۆبوونەوانە، هێشتا حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق پەیوەندییەکانیان تەواو ئاسایی نەکردوونەتەوە و فڕۆکەخانەکانی کوردستانی عێراق بە داخراوی ماونەتەوە، ئەوە سەرەڕای بەڵێنەکانی بەغدا بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکە.
سەرۆکوەزیران بارزانی خۆی رەخنەی لە ئامادەنەبوونی عێراق بۆ لانەبردنی قەدەخەی گەشتە ئاسمانییەکان گرتووە و گوتوویەتی: “جێی داخە کە حکومەتێک دەیەوێت بەم جۆرە سزای هاووڵاتییەکانی بدات. ئەگەر ئەوان دەربارەی چەسپاندنی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی قسە دەکەن، ئەوا ئێمە گوتوومانە بۆ ئەوە ئامادەین. ئێمە ئامادەین پێشوازییان لێ بکەین، قسە بکەین و ئەوە قبوڵ دەکەین”.
پشکی کوردستانی عێراق لە بودجەی فیدراڵی 2018ی عێراق بوارێکی دیکەی کۆکی لەسەرە. حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە دەبێت پشکی 17%ی بودجە وەربگرێت، ئەوە لەکاتێكدایە بەغدا رایگەیاندووە ئامادەن تەنیا بڕی 12.6% بدەن.
حکومەتی هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات لە ساڵی 2014ەوە هیچ بڕەپارەیەکی لە بەغدا وەرنەگرتووە و پشتیشی بە ناردنی نەوت بەستووە بۆ دابینکردنی بودجەی خزمەتگوزارییە گشتییەکان. بەڵام داهاتی نەوتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەمبووەوە، دوای ئەوەی ساڵی رابردوو کەرکووکی لەدەستدا و ئەوەش کوردستانی عێراقی خستووەتە ژێر گوشارێکی ئابوورییەوە، هەر بۆیە دانوستاندنی بودجە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامانجێکی سەرەکییە.