کارمەندێکی ئاسایشی پارتی له كه‌ركووك كوژرا
شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی حووڕییەی شاری کەرکووک، لە نزیک مزگەوتی شافعی، لە لایەن چەند چەکدارێکەوە (سەمیر حەسەن غەریب) شەهیدکرا، ناوبراو کارمەندی ئاسایشی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌و کوڕی هونەرمەند حەسەن غەریبە.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی كه‌ركووك، تا ئێستا هۆكاری كوژرانه‌كه‌ی دیار نییه.
لەدوای 16ی ئۆکتۆبەر و داگیركردنی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كان، تیرۆر و ڕفاندن و دزیکردن ڕووی لەزیادبوونە و بەردەوام هاووڵاتییان و کارمەندانی کورد لە دەزگا ئەمنییەکان، لە لایەن میلیشیا چەکدارەکانەوە دەکرێنە ئامانج.