شارەوانی هەڵەبجە ئاگادارییەك ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەكات

سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت: هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە لەكاتی بونی هەر ڕوداوێكی نەخوازراو یاخود دروست بونی لافاو مەترسی لەسەر ژیانیان، دەتوانن لەڕێگای ژمارە تەلەفونەكانیان ئاگادارایان بكەنەوە تا بەدەمیانەوە بچن.

سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە لەئاگاداری نامەیەكدا كە ئاڕاستەی هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای هەڵەبجەی كردووە، ڕایدەگەیەنێت: ئاگاداری هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەكەین بەبۆنەی بارینی باران و ئەگەری دروست بونی لافاو لەهەركارەساتێكی نەخوازراو دەتوانن پەیوەندی بكەن بەم ژمارە تەلەفونانەكانمان بكەن بۆئەوی تیمەكانی شارەوانیمان بەدەمتانەوەبێت.

سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە چەند ژمارەیە تەلەفونێكی بۆ ئەو مەبەستە دیاری كردووە كەپێكهاتووە لە (0538852035) رێكخەری پەیوەندیەكان و (٠٧٧٠١٥١٤٩١٤) كوێستان ئەكرم سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە و (٠٧٥٠٧٠٨٠٦٠٢) سیدحكیم نجیم جێگری سەرۆكی شارەوانی، بەهیواین هیچ كارەساتیكی نەخوازراو رونەدات.

Back to top button