بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان: ئێمه‌ رێمان به‌ سروه‌ عبدالواحید داوه‌ له‌ لیستی عه‌بادی كاندید بێت

فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر كاندیدبوونی سروە عەبدول واحید سەرۆكی فراكسیۆنەكەیان ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە ده‌ڵێت.” كاندیدكردنی ئەو لەسەر لیستی نەسری حەیدەر عەبادی لەسەر داوای گۆڕان و بووه‌ و رێیان پێداوه‌.”

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ باره‌ی كاندید بوونی سروه‌ عبدالواحید له‌ لیستی حه‌یده‌ر عه‌بادی، روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و رایده‌گه‌ێنن.” كه‌ لە سەر داوا و پێشنیاری فراكسیۆنی گۆڕان و بە رەزامەندی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان و بە راوێژ لەگەڵ ژوری حكومەت و پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان، فراكسیۆنی گۆڕان بەڕێز (سروە عەبدولواحیدی) راسپارد خۆی كاندیدبكا لە ناو یەكێك لەلیستەكانی عێراقدا، بە مەبەستی شكاندنی نەریتی شكستخواردوی چەندین ساڵەی كاری سیاسی لە عێراق، كە هەمو عێراقییەكان لە سایەیدا زیانی سیاسی و ئابوری و دارایی و مرۆیی و كۆمەڵایەتی و ئەمنیی زۆریان پێ گەیشتوە”

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌ش هاتووە.” بەڵام پێدەچێ زەمینەی سەركەوتنی ئەم بیرۆكەیە هێشتا بە تەواوی پێنەگەیشتبێ، بۆیە لە پڕ ئەم هەمو ناحەزەی بۆ پەیا بو، بۆیە فراكسیۆن پێی باش بو سروە خان لە لیستەكە بكشێتەوە و ئێوارەی دوێنێ، كشایەوە.”

لە كۆتاییدا فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان ئه‌وه‌شی نووسیوه‌.”كه‌ ئەسڵی بیرۆكەكە تایبەت نەبو بە بەغدا و سروە خان، بەڵكو گشتگیر بو بۆ هەمو ئەو پارێزگایانەی كە ئەتوانین هەنگاوی وای تێدا بنێین، سروە خان یەكێكە لە ژنە دڵسۆز و سەركەوتوەكانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بە هەمو توانای پشتیوانی دەكات.”

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” هه‌ریه‌كه‌ له‌ سروه‌ عبدالواحید له‌ لیستی گۆڕان كه‌ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌یانه‌، خۆی كاندید كردووه‌ له‌ لیسته‌كه‌ی عه‌بادی و ئاڵا تاڵه‌بانی كه‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و په‌رله‌مانتاری یه‌كێتیه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ خیانه‌تكارانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌ لیستی شیعه‌كان خۆی كاندید كردووه‌، به‌ڵام سروه‌ عبدالواحید پاش ئه‌وه‌ی به‌ تێكڕا خه‌ڵكی كوردستان سه‌ر كۆنه‌یان كرد كشایه‌وه‌ و ئاڵاش له‌ پێشه‌نگی لیسته‌ شیعه‌كان مایه‌وه‌ و نه‌كشایه‌وه‌.

Back to top button