پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی چه‌ند باندێكی جۆراو جۆری راگه‌یاند

لە هەوڵ و بەردەوامیان بۆ پاراستنی ئەمنییەتی شاری هەولێر و دانیشتوانی، تیمەکانی پۆلیسی هەولێر، دەستگیرکردنی ٣٢ کەسیان ڕاگەیاند، ئەو ٣٢ کەسە لە شێوەی باندی جیاواز کاری تاوانکاری جۆرا و جۆریان ئەنجامداوە، کە هەندێکیان دزی بوو ە هەندێکیان تاوانی کوشتن و هەندێکیان کاریان بە مادەی هۆشبەرەوە کردووە.”

له‌وباره‌وه‌ دوێنێ دووشه‌ممه‌ 26/2/2018، بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، (لیوا عەبدالخالق تەڵعەت) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ ده‌زگا میدیاکان، رایگه‌یاند.” کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە هاوکاری سەرجەم هێزە ئەمنییەکان، تیمەکانی پۆلیسی هەولێر، چەندین تاوانباریان دەستگیرکردووە کە چەندین کاری نایاساییان ئەنجامداوە، لیوا عەبدالخالق ڕایگەیاند، ژمارەی دەستگیرکراوەکان ٣٢ کەسە و لە شێوەی باندی جیاواز جیاواز کاریان کردووە و تاوانەکانیشیان جۆرا و جۆر بوونە، کە خۆی دەبینێتەوە لە تاوانی کوشتن و دزی و بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان.
ئاماژەی بەوەش کرد ئەو تاوانبارانەی کاریان بە مادەی هۆشبەر کردووە، دانیان بە تاوانەکانیان ناوە و بە پێی یاساش مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

هەروەها بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا و لە پریێس کۆنفرانسێکدا، ناسنامەی تاوانابارەکان بۆ میدیاکان ئاشکرا دەکەن و دانپێدانیان بڵاو دەکەینەوە.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” له‌ هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی پۆلیسی هەولێر، پێشتریش و بەردەوام هەواڵی دەستگیرکردنی تاوانبارانیان بە ڕاگەیاندنەکان داوە و لە ماوەی ڕابردووشدا چەندین باندی هاوشێوە دەستگیرکراون و بە پێی یاسا مامەلەیان لەگەڵ کراوە.

Back to top button