په‌رله‌مانی عێراق هیچ حیسابێكی بۆ كورد نه‌كردوو و پرۆژه‌ی بودجه‌ی په‌سه‌ند كرد
په‌رله‌مانی عێراق جارێكی تر به‌زۆرینه‌ی و بێ گه‌رانه‌وه بۆ مه‌بده‌ئی ته‌وافقی كه پێشتر سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاندبوو، به‌غدا باوه‌ری به ته‌وافقی سیاسی نه‌ماوه، ئه‌مرۆ پرۆژه‌ی یاسایی بودجه‌ی عێراقی بۆ ساڵی 2018 كه له‌و پرۆژه یاساییه هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ڵوه‌شاندراوه‌ته‌وه، وه‌ك پارێزگاكانی باكوری عێراق ناوی هێنراوه په‌سه‌ند كرا”.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی شه‌ممه، 3ی 3ی 3018 په‌رله‌مانی عێراق به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ پرۆژه‌ی یاسایی بودجه‌ی 2018ی عێراق كه پێكهاتبوو له 58 ماده په‌سه‌ند كرد، كه تێیدا قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پارێزگاكانی باكوری عێراق ناوی هێنراوه، له سه‌دا 17ی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته سه‌دا 12″.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، فراکسیۆنە کوردستانییەکان بایکۆتی دانیشتنەکەیان کردووە و، نەچوونەتە هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، پێش کۆبوونەوەکەی پەرلەمان لەسەر راسپاردەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کە رۆژی پێنجشەممە کۆبوونەوە و لیژنەی دارایی پەرلەمانیان بۆ چارەسەری کێشەی بودجە راسپاردبوو ، ئەمڕۆ ئەندامانی کورد لە لیژنەی دارایی لەگەڵ ئەندامانی عەرەبی لیژنەکە کۆبوونەوە کە لێدوانی جیاواز لەسەر ئەنجامی کۆبوونەوەکە هەیە”.
مه‌سعوود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند: “په‌رله‌مانی عێراق هیچ داواكارییه‌كی كوردی له یاساكه‌دا جێبه‌جێ نه‌كردووه‌و ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه كورد بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی له عێراق بدات.