بەرپرسێكی حەشدی شەعبی بۆ عادل نوری, پێڵاوەكانت بەڕێزترە لەوانەی كلكیان لەگەڵمان تێكەڵ كرد

دوای ئەوەی گرووپی خیانەتكاری یەكێتی دەستان لە گەڵ حەشدی شەعبی تێكەڵ كرد, ئێستا عەربەكان بە بێ‌ حسابكردن بۆ گەلی كورد لە نێویشیدا خیانەتكاران, ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەدات كە كورد دەبێت كارتەكانی بەكار بهێنێت. ئەوەشی ئاشكرا كرد كە بەرپرسێكی حەشدی شەعبی پێی گوتووە، ”پێڵاوەكانت لەوانە بەڕێزترە كە دەستیان لەگەڵ تێكەڵ كردین“.

عادل نووری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی ئەو كەسانەی كە هۆكاری 16ی ئۆكتۆبەر بوون، ئەمەش بووە هۆكاری ئەوەی كە عێراق ئێستا بەرامبەر بە كورد دەیكات، رایگەیاند: “ئەوانەی كە هۆكاربوون كە ئەو دۆخەی ئێستا رووبدات، من نامەوێ باس لەوان بكەم، دەبێ بۆ مێژوو بەجێیان بهێڵین و كەس ئەوانەی بیر ناچێت”.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەوەشی روون كردەوە، كە كورد كۆمەڵە كارتێكی هەیە، دەتوانێ كاریان لەسەر بكات، دەشڵێت: “كۆمەڵێك هەبوون كە دەیانگوت كوا كارتەكان، یەكێك لەوانە كە زۆر گرنگە، كارتی فوئاد مەعسوومە، كە زۆر گرنگە كە چۆن بەكاری بهێنی، بەداخەوە كە تائێستا بەكاری نەهێناوە و نازانم بۆ كەی هەڵگرتووە، دووەمیشیان ئەوە كە كورد دەتوانێت لە تەواوی پڕۆسە سیاسییەكەی عێراق بكشێتەوە”

ئاشكراشی كرد، كە ئێستا كورد، دوای ئەو هەموو سووكایەتییەی كە لەغدا پێی دەكات، هیچی لە بەغدا نەماوە، بەڵام دەتوانێت بە یەك جوولە كوردی هاوپەیمانیەتی نێو دەوڵەتی بێنە ناو كایەكە، لە كاتێكدا دوو مانگ ئەو خولە ماوە، بۆیە دەبێـ بە شكۆیەكی باش كورد بگەڕێتەوە نێو میللەتی خۆی، هەموو پۆستەكانی وەك سەرۆك كۆمار، پەرلەمانتاری، وەزیرەكان جێبهێڵێت و بە شكۆ شكاوی نەگەڕێنەوە

عادل نووری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گوتیشی: “ئێستا درەنگ نییە، هەر ئەمڕۆ پێویستە بگەڕێینەوە، چونكە دانیشتنەكانی ئەمڕۆ بە زیانی ئێمە و بە قازاجی نەیارەكانمان تەواو بوو، بۆیە سبەینێ، سەركردایەتیی سیاسی كورد، بڕیار بدات و بگەڕێنەوە، ئەوكات با ئەوان بێن دانیشتن لەگەڵ ئێمە بكەن، باچیتر خۆمان شكۆ شكاو نەكەین، 16 ئۆكتۆبەر رووی دا، با یەكێكی دیكە نەیەت، چونكە ئێمە هیچمان لەو عێراق نییە لە دەستی بدەین، با لەوە زیاتر سووكایەتی قەبووڵ نەكەین”.

ئەو پەرلەمانتارە، ئاماژەی بەوەش دا: “كورد مەعقول نییە، لە دوای ئەو سووكایەتییەوە بەردەوام بێـت، چونكە سوار هەر دەگلێ، بەڵام هەڵنەستانەوە شەرمێكە، بۆیە پێویستە بكشێنەوە، لەبەر ئەوەی ئەم سووكایەتییە هەمووی گرتووەتەوە، تەنانەت پاڵەوانەكانی 16ی ئۆكتۆبەر، كە دەهاتنە سەر راگەیاندن و دەیانگوت عەبادی پارە بۆ سلێمانی دەنێرێت، ئەوانیشی بەدرۆ خست، ئابڕووی ئەوانیش برد، ئەوانەی تادوێنی دەستیان خسبوویە ناو دوژمنانی كورد، ئابرووی ئەوانیشیان برد، لەبەرئەوە یار و نەیاری بەغدا سووكایەتی پێكرا، تەنانەت ئەوانەی خاكیان فرۆشت بە سووكتر سەیر دەكرێن و مەرحەبای ئێمە باشتر دەكرێت، ئێمە شكۆمان زیاتر لەوانەی خیانەتیان لەخاك كرد، بۆیە ئێستا هیچ كوردێك نییە لەلای بەغدا بەڕێز و شكۆدار بێت، بۆیە با هەموومان بە یەكجار بكشێنەوە”.

جەختیشی لەوە كردەوە، زیاترین سووكایەتی بەوانە كراو كە خیانەتیان لە كوردستان كرد، دەشڵێت: “لەكاتی گەڕانەوەم، بەرپرسێكی حەشدی شەعبی گوتی، پیڵاوی تۆ لەوانە بەڕێزترە كە كلكیان لەگەڵ ئێمە تێكەڵ كرد”.

Back to top button