پارتی: باشترین چاره‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی كورده له كۆی پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له نه‌جه‌ف و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و مه‌رجه‌عه باڵاكانی شیعه‌ی عێراق،رایگه‌یاند.” باشترین چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له عێراق، كشانه‌وه‌ی كورده له ته‌واوی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق.”
له‌و باره‌وه، جه‌عفه‌ر ئیمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكدا رایگه‌یاندوه.” كه دانووستان و هه‌ڵبژاردن و هیچ شتێكی دیكه‌ی كورد له‌گه‌ڵ عێراق كه‌ڵكی نییه، بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه كورد بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی خۆی بدات، كشانه‌وه بكه‌ین به كاری سه‌ره‌كیمان له حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق.
ئیمێنكی زیاتر گوتی.” عێراق ئاماده نیه گوێ له داواكاری و داخوازییه‌كانی گه‌لی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم بگرێت و ده‌یه‌وێت هه‌میشه زاڵ بێت، بۆیه هیچ شتێك له كشانه‌وه له ئێستادا باشتر نیه بۆ كورد، له كۆی پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق.