سه‌رۆك بارزانی: له‌باره‌ی تێپه‌راندنی بودجه ده‌لێت هیوادارم ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته زۆر شتی روونكردبێته‌وه
له په‌یامه‌كه‌ی دا سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی ئابلوقه‌ی سه‌ر كوردستان و گوشاره‌كانی سه‌ر كورد باس له سه‌ربه‌رزی و خۆڕاگری گه‌لی كوردستان ده‌كات و ده‌لێـ”لەیادی ڕاپەڕیندا پێزانینم بۆ خەڵكی كوردستان هەیە و پڕ بە دڵ سوپاسیان دەكەم كە لەبەرانبەر ئابڵۆقە و گوشار و داگیركاریدا بە سەربەرزی و خۆڕاگری و بە ئیرادەیەكی پۆڵایین وەستاون.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی له‌په‌یامه‌كه‌شی دا كه به‌بۆنه‌ی 27مین ساڵیادی راپه‌رین بڵاوی كرده‌وه، جارێكی تر ئاماژه به نیازی به‌غدا و نه‌مانی شه‌راكه‌ت و ته‌وافق ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت”ئەوەی بە ناوی پەسەندكردنی بوودجە لە 3ـی 3ـی 2018 لە پارلەمانی عێراقدا ڕووی دا بە ڕوونی بریتی بوو لە پێشێلكردنی شەراكەت و تەوافوق و تەوازون و بنەماكانی دەستوور و چەوساندنەوەیەكی پلان بۆ داڕێژراوی گەلی كوردستان. هیوادارم ئەو هەڵسوكەوتە زۆر لە ڕاستییەكانی بۆ ناوخۆی كوردستان و دەرەوە ئاشكرا كردبێت و بزاندرێت كە گەلی كوردستان لەگەڵ چ عەقڵیەت و فەرهەنگێك تەرەفە. كاتی ئەوە هاتووە لە وەڵامی ئەو كردارەی پارلەمانی عێراقدا هەموو لایەنە كوردستانییەكان پێكەوە كۆببنەوە و بڕیارێكی گونجاو و هاوبەش بدەن.
شایانی باسه له هه‌ڵمه‌تی ریفراندۆمدا سه‌رۆك بارزانی هۆكاری په‌نابردن بۆ ریفراندۆم له‌لایان گه‌لی كوردستانه‌وه، ئاشكرا كردوو رایگه‌یاند كه به‌غدا هیچ باوه‌رێكی به مافی گه‌لی كوردستان نه‌ماوه، له‌ده‌ستی بێت هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی كوردستان له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا ره‌ش ده‌كاته‌وه بۆیه ئێمه ته‌نها یه‌ك رێگامان له‌به‌رده‌مه ئه‌ویش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم”.