پەرلەمانتارێکی گۆڕان بوو بە پارتی

ماوەیەکە دەرکردن و دوورخستنەوەی پەرلەمانتارانی ناو بزوتنەوەی گۆران دەستی پیکردووە و دوای دوورخستنەوەی (سروە عەبدولواحید) (تاڤگە ئەحمەد میرزا)ش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەناو بزوتنەوەی گۆران دوورخرایەوە.

دوورخستنەوەی پەرلەمانتارانی گۆران لەلایەن خانەی راپەراندن و جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە بەقسەی خۆیان پەیوەندی بەو کارانەوە هەیە کە ئەو پەرلەمانتارانە کردوویانە، لەسەر دوورخستنەوەی (سروە عەبدولواحید) ڕایانگەیاند “ناوبراو بەهۆی (شاسوار عبدولواحید)ی برایەوە دەستیکردووە بە دژایەتی کردنی بزوتنەوەی گۆران و هەر لەسەر داوای ئەویش خۆی کاندید کردووە لەسەر لیستەکەی (حەیدەر عەبادی) بۆیە دوورخراوەتەوە.

ئێستاش بۆ دوورخستنەوەی (تاڤگە ئەحمەد میرزا) باس لەوە دەکەن زانیاریان هەیە ناوبراو پەیوەندی بە (پارتی دیموکراتی کوردستان)ەوە کردووە بۆیە بڕیاری دوورخستنەوەیان لە بزوتنەوەی گۆران داوە.

Back to top button