سلێمانی … شه‌ش پۆستی باڵا پڕده‌كرێنه‌وه
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆده‌بێته‌وه‌و به‌گوێره‌ی خشته‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كه‌ش، پۆستی جێگری پارێزگار‌و پێنج پۆستی تری باڵا له‌شاره‌كه پڕده‌كرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كه واژۆی(ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی پێوه‌یه، وێنه‌یه‌كی بۆ خواكوڕك نێردراوه تێیدا داوا لهسكرتێری ئه‌نجومه‌ن كراوه، سه‌رجه‌م ئه‌ندامان ئاگادار بكاته‌وه، كاتژمێر 10 به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه 6ی 3ی 2018 له‌هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ئاماده‌بن، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی 45 هه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.
به‌گوێره‌ی خشته‌كه‌ش، پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانی و هه‌ریه‌ك له‌پۆسته‌كانی (به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی مین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنان، پۆستی قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی خه‌له‌كان) پڕده‌كرێنه‌وه.
بە پێی زانیاریەكانی خواكوڕك هەموو كاندیدان تەنها لە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دیاری كراون, گۆڕان ئاگادار كراوەتەوە كە هیچ كاندیدێكی گۆڕان قبوڵناكرێت.