كه‌ركوك.. ته‌قینه‌وه‌یه‌ك 7 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كرده‌ ئامانج

ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی، له‌ كاتی تێپه‌ڕبوونی كاروانێكی حه‌شدی شه‌عبی، له‌ كه‌ركوك، بۆمبێك پێیاندا ته‌قیه‌وه‌ و 7 چه‌كداری حه‌شد كوژران و برینداربوون.”

به‌پێی چه‌ند هه‌واڵێك كه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای كه‌ركووك به‌ میدیا عێراقی و عه‌ره‌بییه‌كانی راگه‌یاندووه‌، هاتووه‌.” كه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو به‌ ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبیدا، 7 كه‌سیان كوژراون و برینداربوون.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه‌ ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی روویداوه‌و كاتێك كاروانێكی چه‌كدارانی حه‌شد له‌ گوندی “نه‌جاتیه‌”ـی سه‌ر به‌ قه‌زای حه‌ویجه‌دا تێپه‌ڕیوون، بۆمبه‌كه‌یان پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و یه‌كێك له‌ چه‌كداره‌كان كوژراوه‌و 6 چه‌كداری دیكه‌ش برینداربوون و به‌ خێرایی گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” له‌ پاش خیانه‌ته‌ مه‌زنه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ باڵیكی خیانه‌تكاری نێو یه‌كێتی ئه‌نجامیاندا، له‌ ئێستادا شار زۆر نائارامه‌ و رۆژانه‌ كووشتن و دزین و رفاندن به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و تا كار گه‌یشت به‌وه‌ی كه‌ جلی كوردی و موزكی كوردیش له‌ سه‌ر كوردستانیان قه‌ده‌غه‌ كرا و باڵی خیانه‌تكار هه‌ر ده‌ڵێن شار ئارامه‌، له‌ كاتێكدا وانیه‌ و كه‌ركوك ئێستا له‌به‌رده‌م مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌دایه‌ و داعشیش هه‌ره‌شه‌ی گرتنی ئه‌و شاره‌ ده‌كات.

Back to top button