كةمال ئیبراهیم :یه‌کێتی لە ناحیەی جەبارەی سەربە قەزای خانەقین پاسەوانەکانیان بە بێ چەک پاسەوانی دەکەن

کەمال ئیبراهیم، بەرپرسی ناوچەی پارتی لە قەرەتەپە ڕایگەیاند: ”لەو ڕۆژەوە کە حەشدی شەعبی هاتووەتە سنوورەکە دۆخی ئەمنی نائارامە و کوردەکان لەبەر پاراستنی سەلامەتی ژیانیان ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشتووە“.

بەرپرسی ناوچەی پارتی لە قەرەتەپە ڕاشیگه‌یاند :” ”تا ئەم ساتە ئاسایشی یەکێتی لە ناحیەی قەرەتەپەدا نییە، هەروەها بە پێی زانیارییەکانمان بارەگاکانی یەکێتیش کە لە ناحیەی جەبارەی سەربە قەزای خانەقین پاسەوانەکانیان بە بێ چەک پاسەوانی دەکەن“.

هه‌روه‌ها ( كه‌مال ئیبراهیم ) ده‌ڵێت :چەند گوندێکی سنووری ناحیەی قەرەتەپە کە بریتین لە (قەرەیاتاخ و سن سافە) خەڵکی گوندەکان خۆیان پاسەوانی گوندەکانیان دەکەن.

له‌بارەی زیادبوونی چالاکییەکانی داعش لە سنوورەکەدا گوتیشی: ”ئێستاش چالاکی داعش لەسنوورەکەدا زیادی کردووە هەروەها پێش ماوەیەکیش ئەو کۆمپانیایەی بۆ چاککردنی ڕێگاوبان لە نزیک گوندی (نارین)ی سەربە ناحیەی قەرەتەپەیە لەلایەن داعشەوە ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە کابیسەیان هەڵگرتبوو (ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر) تەقاندووەتەوە“.

Back to top button