سەعداوی: عەبادی موجامەلەی کوردستان دەکات

عەبدول هادی سەعداوی پەرلەمانتاری لیستی دەوڵەتی یاسا ڕەخنەی توند لە حەیدەر عەبادی دەگرێت و دەڵێت لە پێناو ڕازی کردنی هەولێر کەوتۆتە موجامەلەی کوردستان و ئەوەش مایەی نیگەرانی لیستەکە یانە.
 
سەعداوی ئاماژەی بەوە کردووە کە عەبادی لە ئێستاوە کار بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو دەکات و دەیەوێت بۆ خولێکی تر ببێتەوە بە سەرۆک وەزیرانی عێراق و لەو پێناوەشدا بەرامبەر هەولێر کەوتۆتە موجامەلەی سیاسی و تەنەزول کردن.
 
ئەوە لە کاتێکدایە کە ژمارەیەک پەرلەمانتاری کورد بە پێچەوانەی بەرژەوەندی باڵای گەلی کوردستان کەوتونەتە پاڵپشتی دژبەران و بەردەوام کورد بەرامبەر بەغداد بچووک نیشان دەدەن و لە لایەن زۆربەی کەسایەتیە سیاسیەکان لە هەرێم بە جاش پەرلەمانتار ناسراون
سه‌رچاوه‌:الغدپریس
Back to top button