شاندێكی باڵای عێراق گهیشتنه ههولێر بۆ ئهم مهبهسته.
شاندێکی باڵای حکوومەتی عێراق گەیشتە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، شاندەکە، کە لە مەهدی عەلاق، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەرۆکایەتیی دەکات، سەر لە بەیانیی ئهمڕۆ بە فڕۆکەیەک گەیشتە هەولێر.”
ئهوهی زاندراوه مهبهستی سهرهكی هاتنی ئهم شانده باڵایه بریتیه.” كه بەشداریکردن لە پرسەی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
بەپێی زانیارییەکان، شاندەکە، کە (مستەفا کازمی، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراقی و ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسیی و عەشایریی باشوور و ناوەڕاستی عێراق) لەخۆ دەگرێت، جگە لە بەشداریکردن لە پرسە، چەند کۆبوونەوەیەکی سیاسیش لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدەن.
ئهوهی شیازی گوتن بێ.” دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی و برازای سهرۆك مهسعود بارزانی لە شاری هەولێر له رۆژی دووشەممە 2/4/2018،، بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد و ئەمڕۆ پێنج شەممەش سێیەم و دوا رۆژی پرسەکەیەتی، کە لە شارۆچکەی پیرمام بەڕێوە دەچێت.”