یوتیوب لەلایەن یەکێک لە هاکەرە بەناوبانگەکان هاک کرا

سایتی بەناوبانگی جیهانی تایبەت بە بە ڤیدیۆکان “یوتیوب” لەلایەن یەکێک لە هاکەرە بەناوبانگەکان هاک کرا و ناوی ژمارەیەک لە بەناوبانگترین گرتەکانی گۆڕی . هاکەرەکە ناوی “پەرسۆکس و کوریاش ” یان لەخۆیان ناوە و لە ڕێگەی “سایبەر” ە و سایتەکەیان هاک کردووە و ناوی گۆرانیەکانیان گۆڕیوە . لە گرتە هاک کراوەکان بەناوبانگ ترین و پڕ بینەرترین ڤیدیۆکان هەیە و سەرجەمیان ناوەکەیان گۆڕاوە بەناوی هاکەرەکان و لەکۆتایشدا نوسیویانە هاک کرا .

زۆربینەرترین ڤیدیۆیان بەناوی ” Despacito ” هاک کردووە کە ٥ ملیار کەس بینەری بون و ناوەکەیان گۆڕیوە و هەندێک لە ڤیدیۆکانی دیکەیان سڕیوەتەوە . هاکەرەکە لە پەڕەی تەیبەتی خۆی لە یوتیوب نوسیویەتی “هەستێکی خۆشە کاتێک ناوی ڤیدیۆکان لە یوتیوب دەگۆڕم بەڵام بەهەڵە لێم تێمەگەن من یوتیوبم خۆشدەوێت” .

Back to top button