دوای تەلئەبیب: واشنتۆن مۆسکۆ سزا دەدات

 
بە هۆی بەرگری و پاڵپشتی لە ڕژێمی ئەسەد واشنتۆن بڕیاری سزادانی مۆسکۆ دەدات ئەو سزایانەش کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر ئابووری ئەو وڵاتە.
 
نیکی هایلی نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند بەم زوانە واشنتۆن سزای زیاتر بەسەر ڕوسیا دەسەپێنێت و بەو هەنگاوەش دەیان کۆمپانیا و بزنسمانی ڕوسی زەرەرمەند دەبن،هۆکاری ئەو سزایانەش بۆ هاوکاری مۆسکۆ دەگەڕێتەوە لە بواری دابینکردنی چەکی کۆکوژ بۆ ئەسەد.
 
ئەمریکا بەو سزایانە لە هەندێک کاتدا مۆسکۆی ناچار کردووە لە هەندێک هەڵوێستی توند دژی بەرژەوەندیەکانی پەشیمان ببێتەوە.
Back to top button