بهغــــــــــدا خراپترین شاره له ئاستی جیهان.
كۆمپانیای (Mercer) توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی له باره‌ی باشترین شاره‌كانی جیهان له چۆنێتی ژیان بڵاوكرده‌وه، كه پشت به چه‌ند ئاماژه‌یه‌ك ده‌به‌ستێت، له‌وانه‌ش: سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، كلتووری، ته‌ندروستی، ئه‌مه جگه له خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و ئاستی خوێندن.”
ماڵپه‌ری Business Insider لیستی خراپترین شاره‌كانی جیهانی له ڕووی ژیانه‌وه به پشتبه‌ستن به توێژینه‌وه‌كه‌ی (Mercer) بڵاوكرده‌وه، كه به‌پێی توێژینه‌وه‌كه، پایته‌ختی عێراق به‌خراپترین شاری جیهان دیاری كرا.
ئه‌و دامه‌زراوه‌یه ڕووپێوی و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر 231 شاری جیهان ئه‌نجام داوه و له چه‌ندان ڕوانگه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ركردوون، له‌وانه جێگیری سیاسی و بیمه‌ی ته‌ندروستی و فێربوون و خوێندن و تاوان و گونجان و گواستنه‌وه، به‌گوێره‌ی ئاستی باشی و خراپی شاره‌كان له‌و بوارانه‌وه ڕیزبه‌ندی بۆ شاره‌كان كردووه.
له ڕیزبه‌ندییه‌كه هه‌شت شاری ئه‌وروپا له ڕیزی 10 باشترین شاری دنیان بۆ مانه‌وه و ژیان به‌سه‌ربردن تێیاندا، له‌وانه سێ شاری ئه‌ڵمانیا و سێ شاری سویسرا بوونیان هه‌یه، جیا له‌وه‌یش شارێكی نیوزله‌ند و كه‌نه‌دا و ئوسترالیا له ڕیزی پێشه‌وه‌ی باشترین شاره‌كانی دنیان.
له نێویاندا به‌غدا بۆ ده‌یه‌م ساڵ له‌سه‌ر یه‌كتر به خراپترین شاری دنیا هه‌ژمار ده‌كرێ، به‌هۆی بوونی توندوتیژی به‌رده‌وام و ده‌مارگیری و مهزههییهت كه له دوای 2003ه‌وه به ته‌واوی تێیدا په‌ره‌ی سه‌ندووه، شاری دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریایش ئه‌مساڵ شه‌ش پله به پێش به‌غدا كه‌وتووه‌ته‌وه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا، شاری به‌غدا، پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی عێراق كه زیاتر له 11 ساڵه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حزبی دهعوهدایه، به‌سه‌رۆكایه‌تی (حه‌یده‌ر عه‌بادی) و به‌هۆی خراپی ژێرخان و توندوتیژی و تاوانه به‌رده‌وامه‌كانه‌وه، به‌خراپترین شاره‌كانی جیهان دیاری كرا.