بزانه ئه‌م شه‌و كاتژمێر 10 خواكوڕك چی ده‌كات
له‌هه‌ردوو په‌یچی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی خواكوڕك( ئینستگرام و فه‌یسبووك) به‌رنامه‌ی لایڤی سه‌كۆیه‌ك به‌راشكاوانه پێشكه‌ش ده‌كات،كه تێیدا خواكوڕك دیالۆگێك به‌رێوه ده‌بات له رێگایی لایڤه‌وه، له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كانی هه‌ڵبژاردن و خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و حه‌جی حزبه‌كان و هۆكاری دژایه‌تی كردنی پارتی و چه‌ندانی ته‌وه‌ری تر كه تاوكو 12ی 5ی 2018 ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت”.
لایڤی خواكوڕك ئه‌مرۆ 1ی 5ی 2018 كاتژمێر 10ی شه‌و ده‌ست پێده‌كات، تا 12ی 5ی 2018 هه‌موو شه‌وان كاتژمێر (10) به‌رده‌وام ده‌بێت”.
خواكوڕك بۆ ئه‌مشه‌و دوو ته‌وه‌ر دیاری ده‌كات، كه پێكهاتوون له ” بۆچی هێزی پێشمه‌رگه له شنگال و مه‌خموور پاشه‌كشه‌ی كرد، هۆكاره‌كان چی بوون، پیلانه‌كان چی بوون، ته‌واوی ئه‌و زانیاریانه ئاشكرا ده‌كات.
ته‌وه‌ری دووه‌می به‌رنامه‌ی لایڤی ئه‌مشه‌وی خواكوڕك، بۆچی سه‌رۆك بارزانی ئه‌مجاره رێگای نه‌دا له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌كه‌ی بۆ درێژ بكرێته‌وه، هۆكاره‌كان چی بوون، بارزانی چی له‌گه‌ڵ خۆی برد.
به میوانداری هه‌رسێ رۆژنامه‌نووس و چاودێری سیاسی” به‌همه‌ن كاك عه‌بدولڵا و رێكان سه‌باح و ئه‌رده‌ڵان هه‌ڵه‌بجه‌یی.
به‌همه‌ن كاك عه‌بدولڵا
رێكان سه‌باح
ئه‌رده‌ڵان هه‌ڵه‌بجه‌یی