نێچیرڤان بارزانی :ئەوان شەر بە سلێمانی دەکەن ئێمە شەر بۆ سلێمان دەکەین
جێگری سەرۆکی پارتی لەنێو ئاپۆرای جەماوەری حیزبەکەی لە سلێمانی رایگەیاند: “لە شاری سلێمانی ئیرهابی فیکری دژی پارتی دەکرێت، بەڵام بە پشتیوانی ئێوە لەگۆڕی دەنێین و، بە پشتیوانی و خۆڕاگری خەڵکی سلێمانی دەمێنینەوە”.
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی 5-4-2018 لە شاری سلێمانی بەشداری ئاهەنگێکی جەماوەری حیزبەکەی کرد و، لە گوتارێکدا باسی چەند پرسێکی کرد.
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند: “بە دەرفەتی دەزانم لێرە بە راشكاوی قسە لەسەر هەندێ خاڵ بکەم کە پەیوەندییان بە پارتی و، بە سلێمانی و، بەو ئیرهابە فیکری و سیاسەتەوە هەیە کە لەلایەن هەندێ کەس و لایەنەوە لەم شارە دژی پارتی دەکرێت، بە پشتیوانی ئێوە ئەو ئیرهابە فیکرییە لەناودەبەین”.
بە ئاماژەکردن بەوەی جوامێری و خۆڕاگری خەڵکی سلێمانی، پارتی و سلێمانییان بەیەکەوە بەستووەتەوە، جێگری سەرۆکی پارتی راشیگەیاند: “ئێمە بە رۆح قەرزاری خەڵکی سلێمانین، بە پشتیوانی و خۆڕاگری خەڵکی سلێمانی دەمێنینەوە و، دەمانەوێت بە دەنگی خەڵکی سلێمانی بگەڕێینەوە بەغدا و پارێزەری مافەکانتان بین”.
تەواوی وتارەکەی جێگری سەرۆکی پارتی لە کەناڵی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان
https://www.facebook.com/kurdistantvcenter/videos/2005208786187134/