بێشكچی: هه‌ندێك له‌ بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی كه‌ركوكیان فرۆشت له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر.

نووسه‌ری گه‌وره‌ی تورك و دۆستی گه‌لی كورد و كوردستان،ئیسماعیل بێشكچى له‌سه‌ر دۆزی كورد (40) به‌رهه‌می چاپكراوی هه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌موو روداوه‌كان بیرو بۆچوونه‌كانی خۆی به‌ ئاشكرا ده‌ربڕیوه‌ و دوا نامیلكه‌شی له‌سه‌ر خیانه‌ته‌ گه‌وره‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بووه‌.”

له‌سه‌رخیانه‌تی  16 ئۆكتۆبه‌ر له‌دوو وتاردا كه‌ كراوه‌ته‌ نامیلكه‌یه‌ك ، ئیسماعیل بێشكچى، گه‌وره‌ نوسه‌ری تورك و دۆستی كورد، نیگه‌رانی خۆی نیشان داوه‌ ده‌نوسێت له‌ نامیله‌كه‌ ده‌نووسێت.” كوڕه‌ گه‌وره‌كه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی “بافل تاڵه‌بانی” له‌گه‌ڵ برازاكانی و چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌گه‌ڵ قاسم سلێمانی به‌رێوه‌به‌ری حه‌شدی شه‌عبی رێكه‌وتننامه‌كی نهێنییان ئه‌نجامدا و كه‌ركوكیان فرۆشت.

به‌پێی رێكه‌وتننه‌كه‌ حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق هێرشیان كرده‌ سه‌ر كه‌ركووك، ئه‌و فه‌رمانده‌ییه‌ی كه‌ له‌ژێر رێكخستنی بافل تاڵه‌بانی و برازاكانی تاڵه‌بانی بوون، به‌په‌له‌ له‌ سه‌نگه‌ره‌كان پاشه‌كشێ ده‌كه‌ن و كه‌ركووك راده‌ستی دوژمنان ده‌كرێت و ئه‌و خیانه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌ رووده‌دات.

بێشكچی گه‌وره‌ نووسه‌ری تورك و دۆستی كورد ئه‌وه‌ش باسده‌كات.” كه‌ ئه‌وه‌ی له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر روویدا ئه‌مه‌ بوو به‌شێك له‌ بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی  كه‌ركووكی شاری كوردانیان راده‌ستی دوژمنی كورد كرد، كۆمه‌ڵ كوژی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفال و ئه‌منه‌كه‌ی شاری سلێمانی هه‌موویان له‌بیر كراون هێشتا پارێزگاری له‌ یه‌كێتی عێراق ده‌كه‌ن، به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێ له‌ بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی په‌ڵیه‌كی ڕه‌شیان خسته‌ سه‌ر مێژووی كوردستان ، هاوكات په‌ڵه‌یه‌كی نه‌سڕاوه‌یان خسته‌ سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ى خۆیان.”

Back to top button