ساخته‌كاری یه‌كێتی قه‌زای دوبزیشی گرته‌وه
ساخته‌كارییه‌كه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به ته‌نها له سنوری ژێر ده‌سه‌ڵات و قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆیدا نه‌ماوه‌ته‌وه‌و به‌ڵكو سنوری ناوچه داگیركراوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبهرییشی گرووهتهوهو له سنوری قه‌زای دوبز كه سنوری بنكه‌كه زۆرینه‌یان له پێكهاته‌ی عه‌ره‌بن هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی هه‌زار ده‌نگی هێناوه، به‌ڵام كاتێك ئامێری ئه‌لكترۆنییه‌كه ده‌نگه‌كانی هه‌ژماركردوه ته‌نیا پێنج ده‌نگ بۆ ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه هه‌ژماركراوه له‌به‌رامبه‌ردا 1000 ده‌نگه‌كه بۆ یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان رۆیشتوه.
چاودێرێك كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه تایبه‌ت به ” خــوكــوڕك” پێی ڕاگه‌یاندین “ ده‌نگده‌رانی ناوچه‌كه زۆرینه‌یان عه‌ره‌بن، نزیكه‌ی هه‌زار ده‌نگ بۆ هاوپه‌یمانێتی عه‌ره‌بی له كه‌ركوك رۆیشتون، به‌ڵام كاتێك ئامێری ئه‌لكترۆنی ده‌نگه‌كانی جیاكردۆته‌وه 1000 هه‌زار ده‌نگه‌كه بۆ یه‌كێتی رۆیشتوه ته‌نیا پێنج ده‌نگ بۆ هاوپه‌یمانێتی عه‌ره‌بی هاتۆته‌وه”.
هاوپه‌یمانێتی عه‌ره‌بی له 10 حزبی عه‌ره‌بی سوننی كه‌ركوك پێكدێت و راكان سه‌عید پارێزگاری كه‌ركوكی داگیركراو یه‌كێكه له‌كاندیده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق.