لێکۆڵەر و نووسەرێکی عێراقی: پیاوی چیاكان سه‌رباری ئه‌و هه‌موو پیلانگێریه دژی جارێكی تر سه‌ركه‌وت
فایز خهفاتی لێکۆڵەر و نووسەری عێراقی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك، دهنووسێـ”له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، سه‌رۆك بارزانی به پیاوی چیا ناو ده‌بات و ده‌لێـ پیاوی چیا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا”.
لێکۆڵەر و نووسەری عێراقی فایز خه‌فاجی كه خه‌ڵكی شاری به‌سره‌یه، دهنووسێـ”سەرۆک مەسعود بارزانی، کە ”لە چیاکانەوە ھاتووە، سەرەڕای نسکۆکان، بەردەوام بە بەھێزی دەمێنێتەوە، هه‌روه‌ها دهنووسێـ”سەرۆک بارزانی دیاردەیە و ژمارەیەکی سیاسییە و ناتوانرێ گوێی لێ نەگیرێ، نموونەش بەوە دەھێنێتەوە، کە لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە تەنیا و بەبێ ھیچ ھاوپەیمانییەک بەشداریی کرد، سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی له‌و هه‌ڵبژاردنه به‌ده‌ست بهێنێت، به‌بێ هیچ قسه‌یه‌كیش”.
ئەو نووسەرە ئاماژەی بەوەش کردووە، بەھۆی ئەوەی سەرۆک بارزانی ھەڵگری بیری سەربەخۆیی کوردستانە، ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجام دا و بەردەوامیش ئاستی جەماوەریی ئەو بەرز دەبێتەوە، هه‌ر له نووسینه‌كه‌ی دا كه سه‌رۆك بارزانی به پیاوی چیاكان ناو ده‌بات، دهنووسێـ” کە سەرەڕای دژایەتیی حکوومەتی عێراق و لایەنە رکابەرەکانی، لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا پیاوی چیا سەرکەوت”.
سه‌رباری هه‌وڵ و له‌ناو بردنی پارتی دیموكراتی كوردستان و هاككردنی ده‌نگه‌كانی و پیلانگێری بچووككردنه‌وه‌ی ئه‌و پارته، له 12ی 5ی 2018 پارتی دیموكراتی كوردستان بهبههێزیهكی زۆره‌وه، ده‌ركه‌وته‌وه، ته‌واوی پیلانه‌كانی له‌ناو بردنی له گۆڕنا، له‌ئێستادا یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی كوردستانه، ژماره‌یه‌كی ئه‌وه‌نده قورسه كه‌س ناتوانێت فه‌رامۆشی بكات”.