كاندیدێكی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر لیستی نه‌وه‌ی نوێ گه‌یشته‌ په‌رله‌مانی عێراق

ته‌ڤگه‌ری ئازادی باڵی ڕێكخستنی په‌كه‌كه‌یه‌و له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی نوێ هاوپه‌یمانێكیان پێكهێنا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، كاندیدێكی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له‌سه‌ر لیستی نه‌وه‌ی نوێ له‌ سنوری سلێمانی ده‌رچوو بۆ په‌رله‌مانی عێراق.
 
لە پارێزگای سلێمانی لیستی نەوەی نوێ له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ 12ی ئایاری 2018 دوو كورسی بەدەستهێناوه‌، یەكێك لەو كاندیدانەی كه‌له‌سه‌ر لیستی نه‌وه‌ی نوێ دەرچووە سەر بە تەڤگەری ئازادی كوردستانە كە لەچوارچێوەی ئەو لیستەدا توانیویەتی كورسییەكی پارێزگاكە بەدەستبهێنێت.
 
یوسرا رەجەب سەر بە تەڤگەری ئازادی باڵی ڕێكخستنی په‌كه‌كه‌یه‌وكاندیدی ژمارە دووی لیستی نەوەی نوێ بوو.
 
ته‌ڤگه‌ری ئازادی باڵی ڕێكخستنی په‌كه‌كه‌یه‌ له‌ باشوری كوردستان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هاوپه‌یمانیه‌تتیه‌كی ژێر به‌ ژێریان له‌گه‌ڵ شاسوارعه‌بدولواحید كردبووله‌ ئه‌نجامدا كاندیده‌كه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادی گه‌یشته‌ په‌رله‌مانی عێراق .
Back to top button