خه‌سره‌و گۆڕان: جگه له خودا و جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى خۆم بۆ هيچ كه‌سێك ناچهمێنم و نهچهماویشمهتهوه
پاش ئه‌وه‌ی وه‌فدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و پارته سه‌ردانی به‌غدای كرد و له یه‌كه‌مین دیداردا، چاویان كه‌وت به موقته‌دا سه‌در، ئه‌و چاوپێكه‌وتنه كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیهێنا له دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامێكی شاندی پارتی وه‌كو داب و نه‌ریتێكی سه‌یدانه و عهشائیریانه، شانی رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دری ماچكرد.
له‌و باره‌وه، (خه‌سرۆ گۆران) ئه‌ندامى شاندى دانووستانكارى پارتى ديموكراتى كوردستان بۆ به‌غدا،له وه‌ڵامى ئه‌و هێرشه‌ى له رێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه ده‌كرێنه سه‌رى سه‌باره‌ت به ماچكردنى شانى موقته‌دا سه‌در و باس له خۆچهماندی ده‌كه‌ن بۆ موقته‌دا، ناوبراو به k24 رایگه‌یاند.” كه جگه له خودا و جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى خۆم بۆ هيچ كه‌سێك ناچهمێنم و نهچهماویشمهتهوه، به‌ڵام ئه‌وه داب و نه‌ریته و رێزگرتنه له خسوسیه‌تی لایه‌نی به‌رامبه‌ر.”
ئه‌ندامه‌كه‌ی شاندی پارتی ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه.” من 10 ساڵ له مووسڵ ژياووم و خۆم بۆ به‌عس و قاعيده نه‌چه‌ماندووه و ئێستاش بۆ ديدارى لايه‌نه‌كان هاتووين و ديدارهكانيش له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێك ئه‌ته‌كێتى خۆى هه‌يه و نه خۆمان چه‌ماندووه و نه خۆشمان دهچهمێنين.
روونيشيكرده‌وه، له به‌غدا ماچ و موچى پياوان باوه و له‌گه‌ڵ سه‌ماحه‌تى سه‌يد موقته‌دا سه‌در ده‌ستمان له مل كردووه و نه سه‌رمان نه‌وى كردووى و نه سه‌ريش نه‌وى ده‌كه‌ين و ئێمه فێر نين سه‌رمان نه‌وى بكه‌ين.
ده‌قی ڤیدیۆكه: