یهكهم رۆژی جهژنی رهمهزانی پیرۆز دیاری كرا.
دوای ئەوەی هەریەک لە سعودیەو دیوانی وەقفی سوننی و مەرجەعە شیعەكانی عیراق و وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رۆژی پێنجشەممە 17/5/2018یان وەک یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریكرد فەلەكناسێك-یش دەڵێت: “رەمەزانی ئەمساڵ 29 ڕۆژ دەبێت”.
(سادق عەتیە) فەلەكناسی عیراق لە روونكردنەوەیەكدا لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك رایگەیاندووە: “مانگی رەمەزانی پیرۆز ماوەكەی 29 رۆژ دەبێت، ئەوەش بەپێی ئەو زانیارییە فەلەكیانەی کە بەدەستیهێناوە”.
هیلالی مانگی شەوال لە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 28ی رەمەزان بە رواری 13/6/2018 لەكاتژمێر 10:43ی شەودا دەردەكەوێت، واتا بەرلە نیوەی شەو بە كاتژمێرێك و 17 خولەك.
بەپشتبەستن بەو زانیارییانە، رۆژی پێنجشەممە بەرواری 14/6/2018 دەبێتە رۆژی 29ی رەمەزانی پیرۆز.
ئاشكراشیكردووە کە لە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 14-6-2018 دەكرێت مانگ ببینرێت، ئەگەر كەش رێگەبدات و هەورو هەڵڵا نەبێت، چونكە مانگی هیلال لەپاش خۆرئاوابوون لە ئاسماندا دەردەكەوێت و بۆ ماوەی 40 خولەك دەمێنێتەوە بەرلەوەی ئاواببێت.
هەروەها روونیکردووەتەوە: “لە روانگەی ئەو زانیارییانەوە، رۆژی هەینی رێکەوتی 15/6/2018 یەكەم رۆژی جەژنی رمەزان و یەكەم رۆژی مانگی شەوالی ساڵی 1439ی كۆچی دەبێت”.